نووسینەوەو تۆمارکردنی چەند پەڕەیەک لە مێژوو بە ئەمانەت و لە چوارچێوەی زانست و لە گۆشەنیگای خۆتەوە دەکرێت ببێت بە بەشێک لەو سەروەریە نەنووسراوانەی ساڵەھایە لە قوڵایی ناخی خۆت ھەڵتگرتوون و بۆ کەست نەدرکاندوون...بەڵام ھیچکات ناتوانین وەک کۆمەڵێک حەقیقەتی رەھا بیانخەیە نمایشەوەو وەک کەرەسەیەکی بەردەست، وێنای جوانیەکانی پێ بکەین.
گەرەکە نووسەر بەرلەھەلێنانی ھەر ھەنگاوێک ھەڵگری دیدێکی قوڵی کۆمەڵناسی و مرۆڤ ناسی و تێگەیشتنی سیاسی بێت.
نووسەر پێویستە لە رێگەی مێتۆدەکانی توێژینەوەی مەیدانیەوە ستراکتۆری کۆمەڵایەتی و سیاسی و دۆخی ئابوری کۆمەڵگا بناسێت و ئاشنایەتی لەگەڵ پەیوەندیە جڤاکیەکانەوە ھەبێت و تا بۆی بکرێ خۆی لە لایەنداری و دەمارگێری خێڵ و عەشیرەت و باوەرە لۆکاڵیەکان و لایەنداری و لایەنگری کوێرانەوە بپارێزێ.
نووسەر دەبێت ھەڵسەنگاندن بۆ کاریگەری ئەو پەیوەندیە فرە رەھەندانە بەسەر کۆی گشتی گۆڕانکاریە سیاسیەکانەوە بکات ، بەدرێژایی زەمەن کۆمەڵیان خستۆتە ژێر ھەژمونی خۆیانەوە.
دواتر پێویستە دەرەنجامی خوێندنەوەکان لەگۆشەنیگای توێژینەوەکەی خۆیەوە، نەک وەک فاکت و حەقیقەتی رەھا، بخاتە بەردەم دیدی خوێنەرانەوە و بریاردان لەسەر باشی و خراپی و چەوتی مێژووە تۆمارکراوەکە بۆ نوسەران جێ بھێڵێ.
وەڵام بدەوه