Kurdistan Press - «مێپس»ی دهۆک مێژوو دەگۆڕێت! «مێپس»ی دهۆک مێژوو دەگۆڕێت! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

«مێپس»ی دهۆک مێژوو دەگۆڕێت!

«مێپس»ی دهۆک مێژوو دەگۆڕێت! 

نووسینی: هۆگر نێروەیی

جاران کورد هەر چاوەڕێی ئەوەبوون کە بانگهێشتی کۆنفرانسێک یان کۆڕبەندێک لە وڵاتێکی جیهانی بکرێت بۆ ئەوەی کەمێک تێدا باسی ئازارەکانی خۆی بکات کە چەند لە ئازاردا دەژیت، بەڵام هەر بانگهێشت نەدەکرا خەڵکی دیکە لە جیاتی بانگهێشت دەکرد و قسە دەکرد و بڕیار لە سەر چارەنووسی  کورد دەدا، کە هەمیشە کورد بێ چارەنووس دەکرا، هەر جارەو کێکی کوردستان بەسەر چەند وڵاتێک دابەش دەکرا، کوردیش لە ئازاردا دەهێشت  و کۆمەڵکوژ و دەربەدەردەکرا.  

بەڵام کۆڕبەندی (مێپس) لە دهۆک هاوکێشەکە بە تەواوی گۆڕا،  مێژوویەکی نوێ بۆ کورد دروست کرد، کە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا کورد دەبێتە کارەکتەری سەرەکی و خۆی کۆڕبەندێک دەڕەخسێنێت بانگهێشتی وڵاتان دەکات کە تێدا قسە و بوچوونی خۆیان بڵێن و نەخشەیەکی نوێ دوور لە تووندوتیژی بۆ ناوچەکە بکێشن، کە ساڵ بۆ ساڵ نوێنەری وڵاتی زیاتر تێدا بەشدار دەبن باسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەکرێت، کە ئەو ناوچەیەی جاران دەیانویست کورد تێدا بخنکێنن ئێستا کورد وەکو کارەکتەری سەرەکی ڕۆل تێدا دەگیرێت و دەیەوێت ئاشتی تێدا بەرقەراربکات کە هەموو نەتەوەکان تێدا هەست بە دڵنیایی بکەن. 

مێپس لە دهۆک، پێگەیەکی دیکە بە کورد دەدات، کە  ناوی کورد زیاتر لە جیهان دا ئاشنا دەکات، ئەو قسەیەش باطڵ دەکات کە نەیارانی کورد دەیان ویست کورد بە تیرۆرسیت و  یاخی و تێکدەر لە قەڵەم بدەن، کە ئێستا کورد لە مێپس دا دەیەوێت بە جیهان بڵێت کورد نەک هەر تێکدەر و تیرۆریست نییە بەڵکو کورد دەیەوێت تیرۆر بنبڕبکات لە هەموو ناوچەکە و ئاسایش بەرقەڕار بکات کە هەموو نەتەوە و ئایین و ئاینزا و پێکهاتەکان بە ئاسایش و ئارامی تێدا بژین و هەست بە دڵنییایی بکەن، پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان هاوردەی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بکات.

مێپس لە داهاتوو بریار دەدات، ئەوەی لە مێپس دا دەبینین ساڵ بۆ ساڵ جیاوازە، نوێنەری وڵاتان زیاتر تێدا بەشداردەبن لەسەر ئاستی باڵای، کە ئێستا نوێنەری ناوخۆ و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی تێدا بەشدار دەبن، کە تێدا باسی هەموو بابەتی چارەنووس و هەستیار و کێشەی ناوچەکە دەکەن، کە مێپس دەیەوێت ئەوەی جیهان نەیتوانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات ئەو بکات بە کۆکردنەوەی هەموو سەرکردەکانی ناوچەکە بە ناوبژیوانی وڵاتانی جیهان ناوچەیەکی ئارام و دڵنیایی دروست بکات بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە کە بەدرێژایی میێژوو ئەم ناوچەیە نەتەوەکان تێدا هەست بە دڵنیایی نەکردووە بە تایبەتی کەمینەکان و کوردەکان. 

مێپس لەدهۆک لەکێشەکانی عێراقەوە دەسپێکرد دەیەوێت عێراق بکاتە عێراقی هەمووان کێشەکانی سەد ساڵی چارەسەر بکات دەستوور ببێتە حاکمی نەک میلیشیا و دەرچوو لە یاسا، دوای لە عێراقەوە بەرەو ناوچەکە هەنگاو بنێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکاتە ناوچەی هەمووان هاوشێوەی ئەوروپا. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه