Kurdistan Press - دروشمی تورکیا لەگەڵ خەباتی پەکەکە زۆر گونجاوە! دروشمی تورکیا لەگەڵ خەباتی پەکەکە زۆر گونجاوە! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دروشمی تورکیا لەگەڵ خەباتی پەکەکە زۆر گونجاوە!

دروشمی تورکیا لەگەڵ خەباتی پەکەکە زۆر گونجاوە!

لە ماوەی ڕابردوودا جارێک ڕەجەب تەییب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ھەر خاکێک شەھیدماندا ئەو خاکە دەبێتە خاکی ئێمە.

پەکەکەش تەنھا شەڕ لەو خاکەی کوردستان دەکات کە ئازادە نەک داگیرکراوە، لە ھەر شەڕێکی ل نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لەبەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا بوە، سوپای تورکیا بە قوربانیەکی زۆر کەم بە دەستێکی پڕ  بۆ خۆی شەڕەکە کۆتایی پێ ھێناوە، سنوری ژێر دەسەڵاتی خۆی  بە ئامرازی پەکەکە لە سەر حسابی خاکی کوردستان فڕاوان کردووە.  تورکیا کە ئێستا ئامادەکاری دەکات زیاتر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان داگیربکات کەچی پەکەکە چەک و ھێزی خۆی  لە باشوری کوردستان  بەکاردھێنێت وازی لە ھەموو خاکی داگیرکراوی کوردستان ھێناوە تەنھا خاکی باشوری کوردستان نەبێت کە ئازادە.  

ئامانجی پەکەکە، نەک ھەر تەنیا سوپای تورکیا پەلکێشی ناو خاکی کوردستان بکات بەڵکو دەیەوێت شەرعیەتیش بە داگیرکاری تورکیا بدات لەداگیرکردنی خاکی کوردستان. دەوڵەتی تورکیا ویلایەتی موسل کەخاکی باشوری کوردستان لەخۆ دەگرێت، ویلایەتی حەلەب کەخاکی ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆ دەگرێت بەخاکی خۆی دەزانێت جگە لەچەندین خاکی تری وڵاتانی ناوچەکە. دەیەوێت ئەم خاکە لەدوای کۆتایی ھاتنی ڕێکەوتنی لۆزان بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی جا بەھەر ڕێگایەک بێت. پەکەکە زەمینەی خۆشکرد بۆ تورکیا کە بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشێک لەناوچە ستراتیژیەکانی باشوری کوردستان داگیربکات، بەڵام تورکیا دەزانێت کە ئەوخاکەی بەھێزی سەربازی بەدەست دەھێنێت لە کۆتایی دا ھەر لەدەستی دەدات. 

بۆیە دەیەوێت شەرعیەت بە داگیرکاری خۆی بدات. زۆر جار بەرپرسانی تورکیا وتویانە ئەو نەتەوانەی لەئێمە جیاکراونەتەوە خۆیان دەیانەوێت بەئاشتی و ئارامی بگەڕێنەوە بۆناو دەوڵەتی تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئێمە بن، ئەمەش لەگەڵ دروشمی پەکەکە زۆر گونجاوە کەدەست بەرداری دروشمی کوردستانی مەزن بووە ھەمیشە دەڵێن خەباتی ئێمە بۆ برایەتی گەلانە کە پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی ناوچەکەیە بەبێ ھەبونی دەوڵەتی کوردی. دەیەوێت قەرەبوی دەوڵەتی تورکیا بکاتەوە لەڕێکەوتنی لۆزان لەسەر حسابی کوردەکان شەرعیەت بە داگیرکاری ئەوان بدات ھەتا ئەو ڕادەیەی دەوڵەتی کوردی بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەکانی ناوچەکە. 

#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه