یه‌كێك له به‌هێزترین گوتار و به‌ڵێنه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له شه‌قامی عێراقی دروست كردووه، ئه‌وه‌بوو كه به‌ڵێنی دا ئاماده‌ن، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی له كوردستان كردوویانه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بیگوازنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌م قسه‌یه كراوه، هه‌ولێر و كوردستان به‌گشتی به قۆناغێكی زێرینی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی هه‌نگاو ده‌نێت، له ماوه‌ی رابردوو پرۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر كه یه‌كێك له پرۆژه موعجیزه‌ئاساكانی پرۆژه‌كانی ناوچه‌كه بووه، توانویه‌تی ئاوی پاك بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له شاری هه‌ولێر دابین بكات كه تێچووی ماوه‌كه‌ی ته‌نیا هه‌شت مانگ بووه.
كاتێك ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد زۆر سه‌رسام بوون به‌وه‌ی چۆن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م پرۆژه‌یه توانراوه جێبه‌جێ بكرێت؟ له كاتێكدا هه‌موو پرۆژه‌كه به ئه‌ندازیاری ناوخۆیی و ده‌ستی كاری خۆمان بووه، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئاوا له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه ده‌بێته گه‌وه‌ترین شۆرش بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانكاری كه‌شوهه‌وایه‌ی كه ئیستا به‌رۆكی عێراقی گرتووه، له سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه، به‌تایبه‌ت پرسی كاره‌با كه له دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كاره‌بای 24 كاتژمێری نه‌بووه، به‌ڵام شۆڕشی كاروانی ئاوه‌دانی مه‌سرور بارزانی، كۆتایی به‌و چیرۆكه هێنا و ئێستا ته‌واوی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌نێت. مه‌سرور بارزانی له پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وال به‌هێزترین سه‌ركرده بووه له (كۆڕبه‌ندی داڤۆس و سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانی جیهان له دوبه‌ی) كه به‌شداری كردووه، به كرداری رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه بووه‌ته‌وه و هه‌نگاوی كرداری ناوه، ئه‌وه‌ش به پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و دروستكردنی پێشتێنه‌ی سه‌وزایی و ریسایكلینی ئاوی پاشه‌ڕۆ بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه و هه‌ڵگرتنی هه‌زاران مۆلیده له كوردستان، و دروستكردنی به‌نداو و پۆند و پاركی نێوده‌وڵه‌تی، كه من پێم وایه ده‌بێت مه‌سرور بارزانی پاڵێوراو بێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی زه‌وی.
عێراق هیچ كاتێك به قه‌د ئێستا پێویستی به عه‌قڵی ئیداره‌ی هاوشێوه‌ی كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی نه‌بووه. عێراق نوقمی گه‌نده‌ڵی ئیداری و خراپی كوالێتی خزمه‌تگوزاری و خراپی رێگاوبان و ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با بووه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا عێراق كه به‌به‌های 5 ملیار دینار مانگانه گازی سروشتی له ئێران ده‌كڕێت، به‌م حاڵه‌شه‌وه له‌به‌غدا رۆژانه 4 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی مه‌ترسی زۆر گه‌وره له پیسبوونی كه‌شوهه‌وای عێراق و خراپی خزمه‌تگوزاری كه ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانی و پشتیوانی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، پێویسته عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دانی له كوردستانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌موو عێراق و چیتر عێراقییه‌كان 26 ساڵی دیكه‌ی ژیانیان نه‌كه‌نه قوربانی بێ كاره‌بایی و بێ خزمه‌تگوزاری. په‌یامی كاروانی ئاوه‌دانی و شۆرشی هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه به‌هێزترین پاڵپشت و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست هێناوه، هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن و پۆپۆلیستی ناتوانێت ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك هه‌نگاوی حكوومه‌ت بوه‌ستێته‌وه، چونكه ئه‌و پرۆژانه پشتیوانی جه‌ماوه‌رییان هه‌یه، له هه‌ر لێدانێك یان قسه‌یه‌ك له دژی پرۆژه‌كان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوه، ئه‌وه‌ی گرنگه مه‌سرور بارزانی به‌هێزترین متمانه‌ی له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی زۆر جیاوازی هه‌بوو، گوتی ئێمه به‌وه‌وه ناوه‌ستین به‌رنامه‌ی گه‌وره‌ترمان هه‌یه ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت به هه‌موو عێراق بكه‌ین پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی بگوازرێته‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان. به‌شێك له په‌یامه‌كانی ناوخۆیی بوون، ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست رێگری بكه‌ن له پێشكه‌وتنی حكوومه‌ت نه‌ك نه‌یانتوانی، به‌ڵكوو حكوومه‌ت به ده‌ستێكی به‌هێزی كاراوه به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشخستنه‌كان و هه‌موو خه‌ڵك چاوه‌ڕانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات كه دوای پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی، پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق راست بكرێته‌وه، چیتر ناكرێت ئه‌و بۆ شاییه بمێنێته‌وه كه هێزی پۆپۆلیستی یاری له‌سه‌ر هه‌ستی ده‌نگده‌ری بكه‌ن، هه‌م له عێراق و هه‌م له كوردستان پێویسته هێزه راسته‌قینه‌كان كه ئه‌وانه‌ی به كردار خزمه‌ت ده‌كه‌ن رێگایان پێ بدرێت و له‌مه‌یدانه‌كه وڵات پێش بخه‌ن. یه‌كێك له به‌هێزترین هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی، كه ئێستا وه‌ك سه‌رمه‌شقی پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه ناسراوه، هه‌م پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌یه، هه‌میش پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌وه‌ی كوردستانی بردووه‌ته‌وه قۆناغێكی زێڕین.
کارزان سەباح هەورامی.
وەڵام بدەوه