Kurdistan Press - قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم

قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم

بوونی کێشەو گرفت و ناهەمواریە سیاسی و ئابوریەکان لە هەموو کۆمەڵگا و وڵاتاندا هەن. هیچ سیستەمێکی حوکومرانی نادۆزیتەوە بە دەست دەیان کێشەوە گیری نەخواردبێ و رۆژانە وەک لەمپەر لەبەردەم گەشەی وڵات و پێشکەوتندا قوت نەبنەوە. بەڵام بوونی کێشەو گرفت و ئاستەنگ و لەمپەرەکان نابنە هۆی ئاوات خواستن بە وێران بوونی وڵات و داڕمانی کۆمەڵگاو هان دانی هاوڵاتیان بە ئاڕاستەی نانەوەی ئاژاوەو گێرەشێوێنی و دەبگ پەیا کردن و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵاتیەوە. 

هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی یاسایی و دەستووریە و بۆ هەمووانە و هەمووانیش خاوەنینی. هەر حزب و دەسەڵات و ئایدیۆلۆژیایەک لەسەر حوکم بێت، پاراستنی قەوارەی هەرێم وەک کیانێکی دەستوری و یاسایی ئەرکی سەر شان و بەرپرسیارەتیێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە. 

هیواخواستن بە ڕمانی ماڵ و سەرپەناو نیشتیمان بەهەر پاساوەکەوە بێت، سوکایەتی کردنە بە نیشتیمان و خزمەت کردنە بە نەیارانی کوردەوە. 

گەورەترین زیان لە مێژووی سیاسی کورد بەر کورد کەوتبێ، هەمیشە بەشێکی سەرەکی خودی کورد دەستی تیادا هەبووە. بەداخەوە کورد نەیاری ناوەخۆی لێ نابڕێ و  پرۆکسیە ئیقلیمیە بەکرێ گیراوە ناوەکیەکان نەبن،  دەمێک بوو بە ئامانجە باڵاو نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەیشتبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا