حەشدی شەعبی لە هەوڵی ئەوەدایە دەسەلاتی خۆی لە سنووری شەنگال زیاد بکات و باڵادەستی خۆی و شیعەگەرایەتی لەو سنوورە فراوان تر بکات، بەمەش بە بریاری سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعی بە ناوی "ابو فدک " و لە ژێر چاودێری راستەوخۆی "فالع فەیاز"ی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی چەندین بریارییان دەرکردووە.
سەرەتا پلانەکەیان بەوە دەست پێکردووە لە رێگەی کرینی سەدان دۆنم زەوی کشتووکاڵی لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بە پارەیەکی زۆر، لەکاتی کرینی زەوییەکانیش گرێبستیان لە نێوان خاوەن زەوییەکان و نوێنەری حەشد نووسیوە و لە دادگاش کارەکانی بۆ تەواو کراوە، هەروەها پلانێکی تری حەشدی شەعبی دامەزراندنی هەزاران کەسی ئەو سنوورە بووە بۆ ناو ریزەکانی حەشد بە جۆرێک نیوەی دامەزراوان لە خەڵکی ئێزدی بن و نیوەکەی تر لە کوردی شیعە مەزهەببن، لەلایەکی ترەوە حەشد لە هەوڵی ئەوەدایە هێزە جیاوازەکانی ئێزدی کە لە ناو حەشدان لە چوارچێوەی لیوایەک یەکیان بخاتەوە بەسەر ٤ فەوج دابەشیان بکات کە ژمارەیان سەرویی ٣٠٠٠ سێ هەزار کەس دەبن، بەمەش حەشدی دەیەوێت لە رێگەی ئەو هێزە زۆرەی کە لەو سنوورە هەیەتی دەسەلاتی خۆی لە فەرماندی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا جیا بکاتەوە لە رێگەی "ابو احمد الجباری" وەک فەرماندەییەکی سەربەخۆی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە نەینەوا دیاری بکات.
پلانێکی تری حەشد نوێکردنەوەی سێ مەزارگەیە بە ناوەکانی " مام هارون، ذاکر الدین الاعرابی، اولاد علی" کە هەندێک لە خەڵکی ئەو سنوورە کە لەو مەزارگانەوە نزیکن پێشتر شیعە مەزهەب بوونە و ئێستا سووننەن و بەڵام حەشد دەیەوێت خەڵکەکە بگەرێنێتەوە سەر مەزهەبی خۆیان کە شیعن، لەگەڵ دروست کردنی چەند مەزارگەیەکی تر لە
سنووری شەنگال.
هەڵمەتی بە شێعە کردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنوری ئیداری هەرێم دەستی پێ کردووە
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه