نەدەبوا بەر لێبوردنی گشتی کەوتبان
ئەگەر دوای ڕاپەڕینی نەوەدویەک، جاش و خۆفرۆش و مەفرەخاسە و رەفیق حزبی و ئەنفالچیەکانی سەردەمی بەعس لە دادگایەکی عادیلانەی گەل سزای تاوان و خیانەتە قێزەوەنەکانیان وەرگرتبا، ئێستاکە هیچ بەنی ئادەمێکی کورد زاتی ئەوەی نەدەکرد کلکایەتی بۆ بەغدا یا رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان بکات.
مرۆڤی خەباتگێڕ کاتێک دەستی بە شۆڕش و خەبات کرد و بە گیان و رۆح و خوێن و فرمێسک و ئارەقەوە خۆی و تەمەن و هەموو پیرۆزیەکانی خۆی خستە خزمەت پاراستنی شکۆی نەتەوەوە، نابێت چاوپۆشی لە خیانەتی خیانەتکاران بکات.
هیچ مەعقول نیە نەتەوەیەک لە پێناو ئازادیدا رووبەرووی قێزەوەنترین هەڵمەتی قەڵاچۆکردن و لەناوبردن و وێرانکاری و سوتماک کردنی خاک و نیشتیمانەکەی ببێتەوە، لەولاشەوە خائین و جاش و کەواسوورەکانی بەردەم لەشکەری داگیرکار بەر لێبوردنی گشتی بکەون.
زۆربەی جاشەکانی سەردەمی بەعس دوای لێبوردنی بەرەی کوردستانی ئەوسا، وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون و بەشێکی زۆریان بۆ پاراستنی بەرژوەندیەکانیان خزانە نێو ڕیزەکانی حزبەکانەوەو وەک جاران ئەسپی بەرژروەندیەکانیان تاو دا.
ئەگەر ئەم جاش و هەڵقە لەگوێ و ئەنفالچی و نەتەوە فرۆشانە ئەوسا دادگایی کرابان، ئێستاکە هیچ کوردێک زاتی کلکایەتی بۆ نەیارانی کورد نەدەکرد و ئەم سەرئێشەیەش لەکۆڵ هەرێم دەبووەوە.
وەڵام بدەوه