بەغدا نا تاران!
ئەو کێشانەی هەن، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا نییە بەڵکو کێشە لە نێوان هەولێر و تارانە، کە هەولێر تەسلیمی ئەجێندایی تاران نابێت. کە کێشەی هەژموونە.ئەم کێشەیەش زۆر لە حەجمی هەرێمی کوردستان گەورەترە چونکە تا ئێستا ئەکتەری سەرەکی نییە لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان کە دەوڵەت نییە. ئیسرائیل دەوڵەتی وا بەهێز کە زیاتر لە نیوەی جیهان پشتیوانی دەکات لە دەرحەقی ئێران نەهات هەتا ئەمریکا فریای نەکەوت، ئەوجا بۆ هەرێمێکی بێ پشتیوان هەر تەسلیم نەبێت گەورەترین سەرکەوتنە کە سەرکەوتنەکەی زۆر گەورەترە لە سەرکەوتنی زۆر دەوڵەتی دیکەی ناوچەکە بەرامبەر ئێران کە هەموویان بە ئاسانی تەسلیم بوون و تەسلیم دەبن.
ئەوەی دەتوانێت بەرامبەر تاران بوەستێت نەنها واشنتۆنە، نەک کەسی دیکە، هەتا کۆمپانیەکانی ئەمریکاش زەرەری یاتر بکەن لە سوودی هەولێرە، چونکە ئەوکات ئەمریکا بۆ چاوی کوردیش نەبێت بۆ چاوی کۆمپانیەکانی خۆی نەک فشار بەڵکو بریار بە عێراق دەدات کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، ئەوکات ئێرانیش ناچار دەبێت بێتە ژێر بار، چونکە هێزی ئەوەی نییە بتوانێت بریاری ئەمریکا بوەستێنێت. ئەوەی ئێستا ئەمریکا دەکات تەنها فشارە هێشتا جدییات تێدا نییە، هەر کە زەرەری زیاتر بینی ئەوکات فشار ناکات هەر بە یەک بریار چارەسەر دەکات. ئەوجا هەتا کۆمپانیەکانی ئەمریکا زیاتر بن لە هەرێم لە سوودی هەرێمە، هەتا زەریش بکەن هەر لە سوودی هەرێمە کە بەرژەوەندی هەرێم و ئەمریکا لە عێراق دا یەکە کە هەردووکیان تەواوکەری یەکترن لەم جەنگەڵستانی ئێرە، کە هەردوولا پێکەوە قازانج دەکەن هەروەها هەردوولا پێکەوەش زەرەر دەکەن.
لە کۆتایی دا دوور نا نزیک بەرهەمی ڕێککەوتنی کاک مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆمپانییەکانی ئەمریکا دەبینن، کە دەبێتە هەوێنی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، نەک هەر مووچە زۆر کێشەی دیکە بەیەکجاری چارەسەر دەبن.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه