نرخی نەوت و ژێرخانی ئابوری بەهێز
بەرزبوونی نرخی نەوت و غاز و قەیران و تەنگژەی سووتەمەنی لە ئەورووپا لە پاڵ درێژخایەندنی جەنگی ئۆکراینیا، دەرفەتێکە بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی ئابوری بەهێز لەهەرێمی کوردستاندا.
تاکو ئێستا بڕیارە سیاسیەکەی دادگای باڵای فیدراڵی نەیتوانیوە پاشەکشە بە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە بکات و لە فشارەکانی بۆ سەرهەرێم و قەناعەت پێ هێنانی ئەمریکاو ئەوروپا لەمەر ئەم پرسە سەرکەوتوو بێت.
بە پێچەوانەوە ئاماژەکان دەریدەخەن ئەمریکا پاڵپشتی جێبەجێ کردنی دەستورو کەرتی وزەی هەرێمەو ئاگادارە بریارەکەی دادگای فیدراڵی لە ژێر هەژمونی دەرەکیدا دەرچووەو مەبەست لێی ملدانی هەرێمە بە داواکاریە دەرەکیەکانی پەیوەست بە ئاییندەی سیاسەتی وزە لە عێراق و لە ئاستی نێوەدەوڵەتیدا.
بۆیە بەرزبوونی نرخی نەوت بەم ئاستەی ئێستایدا دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەم هەرێم رەخساندووە لە رێگەی بیرۆکەو پرۆژە ستراتیژیەکانەوە ژێرخانێکی ئابوری بەهێز لە بوارەکانی کشوکاڵ و رێگەوبان و ئاژەڵداری و پیشەسازی گەورەو بچووکەوە بۆ هەرێم بونیاد بنێت و تا رادەیەکی باش چەندین سەرچاوەی تری دارایی بۆ حکومەت مسۆگەر بکات و چیتر وابەستەی شەرتومەرج و بینەوبەردەو مشتومڕە بێ کۆتاکان و داواکاریەکانی بەغداوە نەبێت.
وەڵام بدەوه