Kurdistan Press - رەمزیەتی بارزانی و کۆنگرەی پارتی رەمزیەتی بارزانی و کۆنگرەی پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رەمزیەتی بارزانی و کۆنگرەی پارتی

رەمزیەتی بارزانی و کۆنگرەی پارتی

                          ئاسۆ حاجی

رێبازی بارزانی کە کۆکراوەی باوەڕ و مێژووی تێکۆشان و خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردستانە کە لە دەستەواژەی (کوردایەتی) کورد کراوەتەوە، پرسی رەمزیەتی لە ناویدا بریتی نیە تەنها لە ئاماژەیەک یان هێزێکی روحی و نادیار، هەروەها بریتی نیە لە خۆ سەپاندن و بەزۆر خۆ بەڕەمزکردن، وەک پەرچەکردارێک لە بەرامبەر نەیاراندا، بەڵکو رەمزیەتی لە رێبازی بارزانیدا کە ئێستا پارتی نوێنەرایەتی دەکات، خۆکردەیە و پێویستی و مێژوو دروستیان نەکردووە، بەڵکو هێزێک بووە و هێزێکە کە مێژووی دروست کردوە و مێژوو دروست دەکات.

ئێستا کە رێبازی بارزانی و چەمک و مێژووی کوردایەتی و نموونەی دیار و ئاماژەی گەش و زیندوو هەموویان لە کەسایەتی و بیر و هزر و دیرۆکی سەرۆک بارزانیدا کورت کراونەتەوە، سەرۆک نوێنەرایەتی ئەو مێژوو و بەها و شکۆیانە دەکات، ئەوانە هۆکاری بە رەمز بوونی بارزانین وەک سەرۆک و لێڤەگەڕی نەتەوەیی و نیشتیمانی.

سەرۆک مەسعود بارزانی درێژکراوەی مێژووی تەکیەی بارزان و کۆکراوەی مێژووی تێکڕای پارچەکانی کوردستانی دایکە، ئەو بە گیانی پێشمەرگایەتی ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات و هەموو شیان و پێکرایی و تەمەنی خۆی بەو ئامانجە بەخشیەوە، ئامانجی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی کوردستان بە سەربەخۆیی.

رەمزیەتی لەو رێبازە و لەو حیزبەدا، وەک مێژووی بنەماڵەی بارزان و پارتی دیموکراتی کوردستان شتێکی بەرجەستەیە، هەموو کەس دەتوانێ دەستی لێ بدات، بیبینێ، لەگەڵی بژێی، چونکە ئەوە راستەقینەیە و لە هەر کەسێکدا بوونی هەیە و لە ئاکار و کرداریدا رەنگدانەوەی هەیە کە باوەڕی بەو رێبازە بێت و پەروەردەی ئەو تێگەیشتنە بێت. 

بۆیە کۆنگرەی 14 پارتی کۆنگرەی سەرۆک بارزانیە و رەنگدانەوەی کاریزما و مێژووی پڕ لە شکۆ و پێشمەرگایەتی ئەوە، کە هەمووی لە یەک دروشم کۆ دەبێتەوە، ئەویش کوردستان یان نەمانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا