پرۆژە یاسای قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی هەنگاوێک بۆ وەستان دژی فەسادی کۆمەڵگا
گەنگەشەکردنی قسەوباسی هاوڕەگەزبازی و مشتومڕو هەوڵدان بۆ گەڵاڵە کردنی پرۆژەیەک بە مەبەستی قەدەغەکردنی، هەوڵێکی جددیە بۆ پاراستنی بەهاکۆمەڵایەتیەکان، ئادابی گشتی و بەها تەقلیدیەکانی خێزان نەمازە لە کۆمەڵگەیەکی بە ئایین موسوڵمانی تەقلیدی وەک هی کوردستان.
دیاردەی هاوڕەگەزبازی گەر جاران و بەر لە رووخانی دیواری بەرلین و هەڵوەشانەوەی بلۆکی سۆسیالیستی، لە حاڵەت دەرنەدەچوو و بە عەیبەیەکی گەورە لای ڕای گشتیەوە وێنا دەکرا، لەم سەردەمەدا لە وڵاتانی رۆژئاوا بووە بە دیاردەیەکی ناشرینی ئاسایی.
رۆژئاواییەکان لە پاڵ بانگەشەی دیموکراسی و ئازادی ئاخاوتن و دیموکراسیدا، هیچ پیرۆزیەک نەماوە دەستی بۆ نەبەن و نەیشێوێنن و سوکی نەکەن و نەیگۆڕن. هیچ بەهایەکی ئینسانی و کۆمەڵایەتئ نەماوە بە گوێرەی مەزاج و دونیابینیەکانی خۆیانەوە کرچ و کاڵی نەکەنەوە.
گۆڕانێک کەوا هیچ بەهایەکی بۆ بەها تەقلیدیەکانی خێزان و باوەرە ئایینیەکان و خێزان و کۆمەڵگا وەک یەکەیەکی کۆمەڵایەتی نەهێشتۆتەوە.
وڵاتانی رۆژئاوا بەوەشەوە نەوەستاون. کار گەیشتۆتە ئەوەی ئەوپەڕی هەوڵ و کۆششەکانیان خستۆتەگەڕ بە ئاڕاستەی سەپاندنی ئایدیاو دیدگاو بیروڕاو بۆچوونەکانیان بەسەر گەلانی تردا لە رێی بەکار هێنانی “کارتی ئابوری “وەک کارێکی گوشارو یەکلاکەرەوە لە ململانێکانیاندا.
بۆ نموونە ئامادەن بێ مەرجی پێشوەختە بە دەیان ملیار دۆلار لە جەنگی ئۆکراین و دژایەتی رووسیە خەرج بکەن، لێ ئامادەنین یارمەتی دووسەت ملیۆن هەژاری ئەفریقا بدەن و لە چنگ برسێتی و قاتی و قڕی و وشکەساڵی رزگاریان کەن. ئەگەریش یارمەتی بدەن، یارمەتیەکانیان سنووردارەو دەیان مەرجی پێشوەختەو پاشوەختەی پێوەدەلکێنن.
هەڵبەتە ئەم دۆخەی وشکەساڵی و قاتی و قڕیەش دەرەنجام و بەرهەمی گوێنەدانی وڵاتانی دەوڵەمەندو پیشەسازیە بە کەشوهەواو لێکەوتە دڵتەزێن و وێرانکاریەکانیەوە.
بۆیە هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی لە هەرێمی کوردستان هەر تەفسیرو ڕاڤەیەک هەڵبگرێ و هەرچەند رەهەندێکی هەبێ، هەوڵێکی جێگەی دەستخۆشی و بایەخ پێدانە.
وەڵام بدەوه