Kurdistan Press - رێ کردن تا دوا وێستگە رێ کردن تا دوا وێستگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێ کردن تا دوا وێستگە

رێ کردن تا دوا وێستگە 

لە جیاتی وشەو دەربڕنێکی جوان، بە سەتان وێنەی جۆراوجۆر لە هزرو خەیاڵماندا وێنای جیهان و جوانی و ناشرینیەکانی دەکەین.

ئێمە دەمانەویست هەر لێرەوە، لەم سەکۆیەوە، ئالەم وێستگە هەستیارو ستراتیژیەوە، دونیایەکی جوان و بێ خەوش و شارستانیەتێکی ناوازە و کولتورو تێگەیشتنێکی نوێ دروست بکەین و بۆ نەوەکانی داهاتوو بە میرات بە جێی بهێڵین.

ئێمە لە گۆشەنیگای باوەڕی بەهێزمان بە وێناکردنی دونیایەکی بێ خەوشەوە ئارەزوویەکی قووڵ و گەورەمان هەبوو بە یەقین وەک پاڵپشتیکاری گەیشتن بە خەونەکانمانەوە.

ئێمەی پێشەنگانی مەعریفە و سەری رم و کاروانچیانی رەوتی مێژوو، دەمانەویست لە رێگەی وێناکردنێکی ئێستاتیکی و رازاوەوی پڕلە ئاراستەو رەنگی هەمەجۆرەوە، سنوورەکانی خەون و خەیاڵ و فانتازیاو ئەفسانە ببڕین و جیهانێک بەرهەڤ بکەین، شوێنی هەموومانی تێدا ببایەوە.

ئێمە دەمانەویست سەرباری قووڵایی زەریاکان و پانتای بەرینی زەویەکان و بەرزی کێوەکان و  مەترسی هەڵدێرەکان و بەرزی ئاسمان و دووری ئەستێرەکان و ساردوسری شەوانی زستانەکان و تاریکی شەوەکان، روناکی بەرهەم بێنین و دونیایەکی نمونەیی دروست بکەین. 

ئێمەی گەریدەکانی نێو رووداوەکانی مێژوو دەمانەویست قسەیەک بکەین دەربارەی چۆنیەتی پەیوەست بوون بە نیشتیمان، گێڕانەوەی ئینتیما بۆ نەتەوەو خاکو جوغرافیا و شکۆی نەژادی کورد. نەک هەر جوغرافیای سیاسی، نەک هەر نیشتیمانی یەک بەشی داگیرکراو، بەڵکو گەڵاڵەکردنی گرێبەستێکی نوێ بۆ دووبارە پەیوەست کردنەوەی رۆح بە نیشتیمانی گەورە و پرسیاری نوێ دەربارەی پرسی نەتەوەو ئازادی و سەربەخۆییەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا