پەرتەوازەیی نەتەوەیی
هتچ نەتەوەیەک بە قەد کورد پێویستی بە یەکڕیزی نەتەوەییەوە نیە. هیچ گەلێک بە قەد کورد پێویستی بە یەکڕیزی نیشتیمانیەوە نیە.
پەرتەوازەیی کورد لە دێرزەمانەوە یەکێکە لە فاکتەرە هەرە گەورەکانی شکست و نوشست و نەگەیشتنی کوردە بە ئامانج و خواستە نەتەوەییەکانیەوە.
دەردو پەتای ناوچەگەرێتی و دابەشکاری ئایدیۆلۆژیا و پەیوەست بوونە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکان بە درێژایی مێژوو لە بری کاڵ بوونەوە، چڕتر و پڕ رەنگتر بوونەتەوە.
تەنانەت تراژێدیا ئینسانیەکان و ئەنفال و ڕاگواستن و ستەمی دیکتاتۆرەکانی بەغداش نەبوون بە فاکتەری یەکڕیزی زیاتری ڕیزەکانی کورد و دوورکەوتنەوە لە پەرتەوازەیی و دابەشکاریەکانەوە.
پێویستە کورد لە ئێستادا زیاتر لە هەر قۆناغێک و زەمەنێکەوە بەدوای یەکخستن و رێکخستنی ڕیزەکانیەوە بێت و هەوڵ بۆ دەسکەوتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی بدات لە عێراقێکدا دەکوڵێ بە ئاڵۆزی و ئێستاکە بۆتە پانتای ململانێی جەمسەرەکانی بەرژەوەندگەراو سەپاندنی هەژموونە دەرەکیەکانەوە.
وەڵام بدەوه