عێراق وەکو کێکێکی پارچە پارچە کراوە، کە زلھێزانی جیھانی و ھەرێمی ھەریەکیان بەشی خۆیان دەوێت ئەوە تەنھا عێراقیەکانن کە ھیچ بەشیان لەو کێکەی عێراقدا نیە و نەبووە و نابێت. عێراقیەکان تەنھا ئەو شمشێرەن کە کێکەکە پارچە پارچە دەکات بەڵام نەک بۆ خۆی بەڵکو دەیكات بەدەمی زلھێزەکانەوە .
عێراق بە دەستی خۆی دروست نەبوە تا بەدەستی خۆی خۆی بەھێز بکات یان دابەشبکات و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات بەڵکو کاتی خۆی زلھێزانی جیھان بە ڕێکەوتنێک عێراقێکیان دروست کرد بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ھەر ئەوانیش بڕیار لە چارەنووسی عێراق دەدەن کەئاراستەیان بەرەو کوێ بێت و تاچەند بەھێزبن یان لاوازبن.
عێراق بەدرێژایی سەد ساڵی تەمەنێتی نەبووە بە بڕیاردەر بەڵکو تەنھا کارەکتەرو ھێزی بەوەکالەتی زلھێزەکان بووە، بەدرێژایی سەد ساڵ ھەر ماوە ماوە شەخس و پێکھاتەیەک ڕۆڵی ئەکتەری سەرەکی بینیوە و بڕیارەکانی زلھێزەکانی جیھانی و ھەرێمی لە واقیعی عێراقدا پراکتیزە کردوە.
ئەوەی ناھێڵێت عێراقی ئێستا کۆتایی بێت و لەو چەقبەستویەی تێی کەوتوە دەربێت بەرژەوەندی وڵاتانی زلھێزی جیھانی و ھەرێمی یە، کە وڵاتانی زلھێز عێراق ڕێک بەم شێوەیەی ئێستا ھەڵواسی دەیانەوێت کە کەس بە کەس نەبێت، وڵاتێکی تەواوی میلیشیای و بێ سەروەری بێت، بۆ ئەوەی ھەموو ئەوانەی عێراق بەڕێوە دەبەن ترسیان لە یەکتربێت بۆ ئەوەی ھەریەکیان خۆیان بەوڵاتێک و زلھێزێک پشت گەرم بکەن نەک خۆیان بن بەڵکو ھەر پێویستیان بەئەوان بێت. زلھێزەکانی جیھانی و ھەرێمی نە ڕێگا دەدەن عێراق ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆی کە ھەموو پرەنسیپەکانی وڵاتبون تێدا بێت کە سەروی ھەموویان خاوەن بڕیار و ئەجێندای خۆی بێت، نە ڕێگا دەدەن وڵاتێکی سەروەری بێت، بۆ ئەوەی ترافیکی عێراق ھەر سەوز بێت بۆ زلھێزترین ھەر کاتێک بیانەوێت سەروەی عێراق پێشێل بکەن، نە ڕێگاش دەدەن عێراق کۆتایی بێت، چونکە لە ھەموو حاڵەتێک دا تەنھا ئێستا نەبێت لە بەرژەوەندی ئەوان دا نیە.
کە عێراق دابەشبوو یان بەھێز بوو ئەوکات بەرژەوەندی ئەوان کۆتایی دێت یان بەشێوەیەک کەم دەبێت کە جێگای باس نەبێت. جا بۆ ئەوان عێراق بەو شێوەیەی ئێستا کە ھەمیشە بەرامبەر یەکتر ترسیان ھەبێت و ھەندێک جار چاوسورکردنەوە ھەبێت پێکدادان ھەبێت کە ھەر درێژەدەری ترسە بەڵام پێکدادانەکان زۆر فراوان نەبن درێژە نەکێشن بۆ ئەوەی تا سەر بەرژەوەندی ئەوان پارێزراوبن. جا ھەر لە سەرەتای دروستبونی عێراق ھەر بەم شێوەیەی ئێستا بووە ھەر بەم شێوەیەی ئێستاش دەبێت، ماوە بەماوە کەمێک ھێوردەبنەوە بەڵام ئامانجی سەرەکیان بەم شێوەی ئێستا بە ھەڵواسراوی دەمێنێتەوە، جەنگی جیھانی و شەڕی سارد لە ھەموو وڵاتان کۆتایی ھاتوە لە عێراق نەبێت کە لە ھەموو کات و ساتێکدا لە شەڕی سارد و جەنگی جیھانی دایە بە دوگمەی زلھێزەکان.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه