گەر پارتی بڵێت ماست سپییە ئەوان دەڵێن ماست ڕەشە!
نەک ملیۆن نان بەڵکو یەک نان سکی هەژارێک تێر دەکات بەڵام نەک قسەیەک بەڵکو ملیۆنان قسەی خۆش نە سکی هەژارێک تێر دەکات بەم ڕەمەزانە و نە دڵی مناڵێکی هەتیۆ خۆش دەکات.
لە هەموو ساڵ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز،
لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، پارتی بە هەموو ئۆرگانەکانەوە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، بەبێ جیاوازی ڕەنگ و حیزب و ئایدۆڵۆژیا، خانۆ بۆ سەدان کرێچی و هەژار دروست دەکات لە کرێچی رزگاردەکات، بە هەزاران کەس هاوکاری ماددی بۆ دەکرێت بە پارەیەکی باش، بەسەدان هەزاران کەس سەبەتەی خۆڕاکی پێ دەدرێت، هەزاران کەس جلو بەرگی جەژن بۆ دەکڕێت، هەزاران فڕنەی نان ڕۆژانە نان بێ بەرامبەر بە خەڵکی هەژار دەدرێت، هەر سی ڕۆژی ڕەمەزان ڕۆژانە فتارە لە چەند شوێنی جیاواز دادەنرێت، دەرمان بۆ هەزاران نەخۆش دەکڕێت، چارەسەری نەخۆشی هەزاران کەس دەکات، ئەمە جگە لەسەدان و هەزاران شتی دیکە کە پارتی بۆ خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت دەکات لەم مانگە پیرۆزەدا و لە مانگەکانی دیکەش.
کەچی حیزبەکانی دیکە کەهیچ ناکەن بۆ خەڵک هەمیشە لە هیچ دا سیاسەت دەکەن،دوو ڕۆژە پەیجە بێ شومارەکانی خۆیان ڕەخنە لە نانەکەی سەرۆک بارزانی دەگرن، هەمیشە وابووە ئەوان بەس قسە دەکەن پارتی خزمەت دەکات، کە خزمەت هەبوو کەس گوێ بۆ قسەی ئەوان ناگرێت، بۆیە بۆ ئەوەی ون نەبن لەسیاسەت دا بمێنن دەیانەوێت ئەو خزمەتەی پارتی بەرامبەر هیچی خۆیان بەکەم بزانن و کەمبکرێتەوە! کێ دەستی ئێوە گرتووە پارتی ملیۆن نان بە خەڵک دەدات ئێوەمانن دوو ملیۆن نان بە خەڵک بدەن. پارتی سەد خانۆ بۆ کرێچی دروست دەکات ئێوە دوو سەد دروست بکەن، وەرن لە خزمەتکردن بە خەڵک رکابەری پارتی بکەن نەک تەنها زمان درێژ و دەست کورتبن، هیچ بۆ خەڵک نەکەن، کە هیچ بۆ خەڵک ناکەن با زمانیشتان هێندەی هیچی خۆتان بێت.
بەدرێژایی دروستبوونیان ڕاستییەک هەیە، گەر پارتی بڵێت ماست سپییە ئەوان دەڵێن ماست ڕەشە، گەر پارتی بڵێت خودا یەکە ئەوان دەڵێن نا خودا دوو و سێ یە، گەر پارتی بڵێت شەو و ڕۆژ هەن، ئەوان دەڵێن ڕۆژ بوونی نییە شەویش پارتی بۆخۆی دروستکردووە! کێشەی ئەوان پارتی یە کە پارتی هەرچی بکات و هەرچی بلێت ئەوان دژایەتی دەکەن و پێچەوانەکەی دەڵێن، ئەوجا پێگەی پارتی دیارە لە هەموو کوردستان و ناوچەکە و جیهان پێگەی ئەوانیش دیارە کە هیچ پێگەیان نییە تەنها هیچن، کە لە هیچی خۆیان دەیانەوێت بەهۆی پارتی بێنە سەرزمان، کە ئەوان باش دەزانن پارتی نەبێت نەحسابیان بۆ دەکرێت نە دێنە ناوباسان نە پێگەیان هەیە بەڵکو تەنها هیچن و لە هیچیش کەمترن کە لەبنەرەت دا نین تا هیچ بن!
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه