Kurdistan Press - پارە گەیشت و سبەی مووچەی مانگی دوو دابەشدەکرێت پارە گەیشت و سبەی مووچەی مانگی دوو دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارە گەیشت و سبەی مووچەی مانگی دوو دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند بڕی تەواوی پارەی مووچەخۆر و فەرمانبەران گەیشتووە و سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ و بە چەند رۆژێكی كەم هەموو فەرمانبەر و مووچەخۆران، مووچەكانیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/3/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لە دووەم ڕاگەیاندراویدا لەبارەی گەیشتنی بڕەپارەی مووچە، ئاماژەی بەوە كرد: دوای دوو هەفتە لە کۆبوونەوەی چڕ و پڕی نێوان تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردن و وەڵامدانەوە و پێدانی ڕوونکردنەوە بۆ سەرجەم ئەو داواکارییە نوێیانەی کە بۆ ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە هاتبووە ئاراوە، بڕی ( ٩٥٧،٩٢٥،٨٨٠،٠٧٨ ) دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەوەش ئەو بڕە تەمویلە بوو کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بۆ مووچەی مانگی شوبات داواکرابوو، بەبێ هیچ لێبڕینێک خەرج کرا.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە: تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سوپاسی تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ دەکات کە بە درێژایی ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هاوکار و هەماهەنگ بوون و وەک یەک تیم کاریان کردووە بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی وردبینی لە لیستی مووچە و ناردنی تەموویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش كردووە: بەپێی گشتاندن و ڕێنوێنیی لەدوای (١٠)ی هەموو مانگێک ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادە دەکرێت و لەسەر ئەو بنەمایەش لەم ڕۆژانەدا ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ئامادە دەکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەنزیکترین کاتدا.
دووپاتیش كراوەتەوە: سبەی پێنج شەممە (١٣ی ئاداری ٢٠٢٥) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.                            
لە ڕاگەیاندراوەكەدا، سەرنج خراوەتە سەر ئەوەش: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە و لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و سەرۆکایەتییەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی لەهەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی ئادار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه