بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان ئەمریكا و ئۆكراینا، 30 ڕۆژ شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا رادەوەستێت و ڕێگە بۆ ئاشتیی درێژخایەن خۆش دەكرێت.
كەناڵی (CNBC)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی 3ی 2025 ویلایەیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئۆكارینا لەسەر ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕێك كەوتوون، ئەوەش لەسەر پێشنیازی ئەمریكا بووە.
مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لەو ماوەیەدا بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتییەكی هەمیشەیی و كۆتاییهێنانە بە شەڕ، هاوكات لە بەیاننامەكەیاندا ئەوە هاتووە، هەردوولا ڕێك كەوتوون لەسەر كاری هەمەلایەنە بۆ پەرەپێدانی سامانە كانزاییە بەنرخەكان لە ئۆكراینا.
وەڵام بدەوه