Kurdistan Press - چاکسازیەکانی حکومەت پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە چاکسازیەکانی حکومەت پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چاکسازیەکانی حکومەت پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە

پرۆسەی چاکسازی و نوێبوونەوەو ریفۆرم لە دونیای مۆدێرن و هاوچەرخدا، پرۆسەیەکی بەردەوام و بێ پچڕانە. پرۆسەیەکە بە شەوو رۆژێک ناگاتە ئەنجام و پشوو درێژی و ئارمگرتنی گەرەکە. 

لە دونیای هاوچەرخ و بە دیاریکراوی لە حوکمرانی مۆدێرندا،  نۆژەنکردنەوەو ریفۆرم و چاکسازیە ئیداریەکان بەردی بناغەی حوکمرانیەکی رەشیدو سەرکەوتوون.

نوێبوونەوەو ئاپدەیتی ئیداری لە بوارە ئیداری و کارگێریەکان حەقیقەت و پێداویستیەکی حاشاهەڵنەگرو حەتمین و هێمان بۆ سەرڕاستی و ڕاستگۆیی و نیازپاکی هەرەمی دەسەڵات لە بەرەو پێشەوە بردنی سیستەمی حاکمیەت و  گۆڕانکاری کردن لە چەمکە کلاسیکیەکانی حوکمرانی و گەڵاڵەکردنی جۆرێکی تازە لە تێگەیشتن لە چەمک و مەفاهیمی ئیدارەی سەرکەوتوو. 

سەرۆکی حکومەت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی کۆمەڵگاو گەشەی  خێرای ژمارەی دانیشتوان و فشارەکانی سەر کەرتی ئیدارە و کارگێریەوە،  دەمێکە قۆڵی بە هاوچەرخ کردنی سیستەمی ئیدارە و بەڕێوەبردن و بەڕێوەچوون و رایی کردنی کاروباری هاوڵاتیانی لێ هەڵماڵیوە. 

هەرلە ژێر رۆشنایی ئەم  تێگەیشتن و روئیا و دیدە هاوچەرخەوە، سەرۆکی حکومەت توانیویەتی مەودایەکی زۆر لە رووی بە ئەلەکترۆنی کردنی گرێبەستەکان و رایی کردنی کاروباری رۆژانەی هاوڵاتیان ببڕێ و سیمایەکی هاوچەرخ و جوان بە سیستەمی ئیداریەوە ببەخشێ. 

هەڵبەت هیچ پرۆسەو پرۆژەو هەوڵێکی نوێبوونەوەو تازەگەری و چاکسازی لە دەسپێکدا بێ گرێی و گۆل و کێشەو ئاستەنگ نابێ و پێویستی بە پشوودرێژی و ئارامگرتنی هاوڵاتیانە بۆ دەرکەوتن و بەدەستەوەدانی دەرەنجامە باشەکانی ئەم جۆرە هەوڵانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا