داری ترەمپ و ترسی عێراق!
داری ترس لە بەهەشتەوە هاتووە،
24 کاتژمێر لەسەر هۆشداری ئیدارەی ترەمپ نەچوو عێراق داوای لە هەرێم کرد کە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەن بۆ ئەوەی دەست بەهەناردەکردنەوەی بکرێت.
جیهانی ئێستا، بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی هەمیشە پێویستی بەپیاوێکی توندو تۆڵە بۆ ئەوەی لێی بترسن پابەندی بڕیارەکانی بن. گەر ئیدارەی جوو بایدن ئەم داوایە بکردایە عێراق قەت پابەندی نەدەبوو بەڵام شەق دەزانێت قۆناغ لە کوێیە! عێراق باش دەزانێت کە ترەمپ گاڵتە نازانێت هەر کە وتی شتێک دەکەم دەکات، ئەوجا هەرچی بڕیارێک هات لە لای ئەمریکای ترەمپەوە بەبێ دوو سێ عێراق جێبەجێ دەکات. ئەوجا هەرێم پێویستی بەوەیە بزانێت چۆن سیاسەت لەم چوار ساڵەدا دەکات، دەبێت سەرەتا سروشتی ترەمپ باش بناسێت لەگەڵ ئەو سروشتە سیاسەت بکات بە ڕەچاوکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە لە سروشتی ترەمپ باش شارەزابوو ئەوەی بە سەد ساڵ بەدەست نەهێنا لەم چوار ساڵە بەزیادەوە بەدەست دەهێنێت. ئەم جیهانە وایە، یان بەرژەوەندی بۆتۆ دەبێت یان دەبییە قوربانی بەرژەوەندی، ئەوجا ئەو وڵاتانە سەرکەوتوو دەبن کەلەگەڵ واقیع سیاسەت دەکات بەرژەوەندی لەسەرووی هەموو شتێک بێت نەک ئەو وڵاتانە کە لەگەڵ دوێنێ سیاسەت دەکەن کە هەمیشە سفری دوای فاریزە دەبن و قوربانی بەرژەوەندییەکان دەبن.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه