KurdistanPress...

CLOSE

تورکیا بە کارتی ئۆجەلانەوە و ئیسرائیل بە کارتی کوردەوە

تورکیا بە کارتی ئۆجەلانەوە و ئیسرائیل بە کارتی کوردەوە! 

نووسینی: هۆگر نێروەیی 

تورکیا زیرەکترین یاریکەرە لەناوچەکەدا، لە سوریای نوێ دا هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی کارتی فشاری کورد لە دەست ئیسرائیل و ئەمریکا نەبێت بە بەکارهێنانی ئۆجەلان! لەدوای جەنکی جیهانیی یەکەم، کە تورکیا دوڕاوی سەرەکی جەنگەکە بوو، وڵاتانی بڕاوەی جەنگ بەریتانیا و فەرەنسا بەدڵی خۆیان مەرجییان بەسەر تورکیا دەسەپاند، هەرچی ویستبا ئەوەیان دەکرد، تورکیا سێ بەشی خاکی عوسمانی و زیاتر لەدەست دا تەنها بەشێک لە خاکی کورد نەبێت کەبەدەستی بوو، ئەوەش بە ڕێککەوتنیی سیڤەر لەدەستی تورکیا نەدەما، بەڵام تورکیا بە شەر و ئازایانە ئەو خاکە داگیرکردەوە، ڕێککەوتنی لۆزان لەدایک بوو،  کە کە تورکیای نوێ لەسەر دامەزراند وڵاتەکەی لەمردنی حەتمی ڕزگاریبوو  و لەسەر پێی خۆ وەستاوە لەسەر حسابی خاکی کوردستان. 

دوای ئەوەش کە شۆرشی کورد بەردەوام بوون بۆ سەربەخۆیی، جارێکی دیکە فەرەنسا و بەریتانیا بەردەوام بوون لە فشارکردن لە تورکیا بە بەکارهێنانی کارتی کورد، بەڵام تورکیا چوو لای یەکێتی سۆفیەت  ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیمزاکرد کە نەیاری هەردوو زڵهێزەکە بوو، ئەوەبوو بەریتانیا و فەرەنسا چونکە بەرژەوەندی ئەوان کەوتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی تورکیا نەکەوێتە بەرەی نەیارەکەی دەستبەرداری کوردبوون و چاوپۆشی کرد لە تورکیا کەلەو هەموو کۆشتارەی بەرامبەر کورد دەکرێت و شۆرش لە دوای شۆرشی کورد لەناودەبران بەتووندرین شێوە، کە هەم شۆرشگێر و هەم خەڵکی سڤیلی کورد کۆمولکۆژدەکران. کورد بە تەواوی بێ ماف و خاک و زمان و هەر شت کرا. 

تورکیا زۆر زیرەکانە، لە سوریای نوێ دا یاری دەکات. هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی کارتی فشاری کورد لە دەست ئیسرائیل نەبێت ئەمجارە دەست بۆ کارتی ئۆجەلان بردووە. بۆ ئەوەی پرسی کورد هەر بەدەستی ئەوبێت بە هەندێک مافی سەر زار و لاوەکی، کەی جێی پێی خۆی گرتەوە ئەو مافانە لێ زەوت بکات و کورد سەرکوت بکاتەوە.  گەر ئەمەش سەرنەگرت پیلانی دووەم کاردەکات بە چاودێری ئەمریکا تورکیا و ئیسرائیل ڕێکدەکەون، کە ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو بێت کە گرووپەکانی نزیک لە تورکیا نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل سنوورەکە بەدەست ئیسرائیل بێت، لەبەرامبەردا ئیسرائیل دەست بەرداری کارتی کورد بێت ئەمریکاش پشتیوانی هێزەکانی  هەسەدە نەکات کەئەمەش ڕیگا خۆش دەکات بۆ تورکیا کە بەدڵی خۆی لەناو بکەوێت پرسی کورد بەتەواوی لەناوببات. 

تورکیا دەست بۆ هەموو شتێک دەبات، بەرژەوەندی هەموو لایەک دەپارێزێت تەنها مافی کورد نەبێت کە هەرگیز نادات،ئەوجا ئەوەی  بەدەست کوردە تەنها ئەوەیە یەکگرتوو بێت واقیعێک دروست بکات کە خۆی تێدا ببێتە یاریکەر بۆ ئەوەی مافەکان لەو واقیعەی خۆی دروستکردووە بەدەست بهینێت، نەک مافەکانی پێبدرێن لەو واقیعەی خەڵکی دیکە و نەیارەکانی دروست دەکەن. گەر ئەوە نەکات نەیارەکانی ڕێککەوتنێک دەکەن کە ڕێککەوتنی لۆزان هیچ نەبێت لەوچاوی دا بەشێوەیەک کورد بۆ دواوە دەبەن کە قەت جارێکی دیکە دەرفەتی هەڵسانەوەی نەبێت.  

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه