Kurdistan Press - دەبێ سەرۆک کۆمار کوردانە رەفتار بکات دەبێ سەرۆک کۆمار کوردانە رەفتار بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەبێ سەرۆک کۆمار کوردانە رەفتار بکات

نکۆڵی ناکرێ پرسی سەرۆک کۆمارێکی کورد لە دە مانگی رابردوودا زیاد لە جارێک ورووژێندراوەە خراوەتە رۆژەڤی پرسە سیاسیەکانی  هێزولایەنەکوردستانیەکانەوە. 

سەرۆک کۆماری کورد هەر ئەوەنیە لەسەر نفوس و پێناسە عێراقیەکەی بە رەگەز کورد بێت. سەرۆک کۆماری کورد پێویستە بەدەر لە پۆست و ئەرک و بەرپرسیارەتیە نیشتیمانیەکان و نوێنەرایەتی کردنی گشت پێکهاتەکان، دیوەکوردیەکەیشی بەرجەستە بکات و لە پاڵ ئەرکەکاندا کوردستانیانە بیربکاتەوە کوردانە هەنگاو بنێ. 

سەرۆک کۆماری کورد بەرلە هەرشتێک نوێنەرایەتی کورد لە ناوەند دەکات و لوتکەی هەرە سیادی حوکم و هێمای نیشتیمانە بە هەموو پێکهاتە ئەتنیەکانیەوە. 

لەوپرسانەی پەیوەستن بە کاروباری هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کوردەوە، دەبێ کوردانە رەفتار بکات و بۆ پرسە کوردستانیەکان بە پەرۆش بێت و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدات و لەژێر دەمامکی بێ لایەنیدا خۆی نەدزێتەوەو بە ئەرک و بەرپرسیارەتی ڕاستەقینەی خۆی هەڵسێ و کێشەکان دیزەبەدەرخونە نەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه