یەکێک لە سیما زەقەکانی نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی نەبوونی متمانەیە بە کاندیدکردنی ئەوانەی دوای پەیام و پروپاگندەکانی ئەو کەوتوون.
گەورەترین گرفتی بەردەم شاسوار کەوا لە هەموو پرس و بابەتێکدا قسەیەکی هەیەو بە نەفەسی پۆپۆلیستی و بازاڕی بەردەوام سەرقاڵی لە خشتەبردنی خەڵک و چەواشەکاری و ختۆکەدانی تاکی کوردە، کاندیدکردنی کەسانێکە بتوانن لە بەغداو هەولێر نوێنەرایەتی دونیابینیە بەرتەسکەکەی ئەوبکەن.
نەبوونی کاندیدی شیاوو جێی رەزامەندی شاسوار، دۆخێکی بۆ ئەم زاتە دروست کردووە، هەر بە بەربژێرکردنی ژن و مێردەکانەوە مەشغوڵ بێ و ئەوانە بێنێتە پێشەوە قسەی دڵی ئەو بکەن و کە دونیابینیەکەیەوە نزیک بن.
وەڵام بدەوه