Kurdistan Press - خەیاڵ پڵاوو ماڵوێرانی خەیاڵ پڵاوو ماڵوێرانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خەیاڵ پڵاوو ماڵوێرانی

ئەوەی پ ک ک دەیکات بە هیچ عەقڵ مەنتقێک ناچێتە خانەی خەبات و کوردایەتیەوە. 

رێگەگرتن لە ئاوەدان کردنەوەی گوندە دوورەدەستەکانی ناوچە شاخاویەکان و بە لاتەریک هێشتنەوەی بەشێکی بەرچاوی جوغرافیای هەرێمی کوردستان و باج و سەرانە سەندن لە گوندنشینان و رفاندن و ترس و تۆقاندن و بڵاوکردنەوەی پروپاگندەی چەواشەکاری و پەلکێش کردنی سوپای تورک، لەو ئاکارە قێزەوەنانەی پ ک ک و سەرانی ئەم بزاڤەن. 

هیچ بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی خاوەن دیدگایەکی پراگماتیک و واقعگەرا رێگە بە خۆی نادات گۆڕەپانی خەبات و ململانێی سیاسی و شەڕی چەکداری خۆی بگوازێتەوە هەرێمێک، هێشتا ئاسەواری هەفتا ساڵ جەنگ و ماڵوێرانی بە سیمایەوە دیارەو ئێستاشی لەگەڵدابێ نەبۆتە خاوەن قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆوە. 

ئەو سیاسەتەی پ ک ک تەبەنی دەکات و  زیاتر لە چڵ ساڵە گرتوویەتە بەر، بەرهەمەکەی تەنیا ماڵوێرانی و پاشاگەردانی و بە کوشت دانی رۆڵەی کوردی داماوە لە پێناو خزمەت کردنی بە دەزگاو دامەزراوە هەواڵگریە ئیقلیمیەکان و تۆزقاڵێک خزمەت بە دۆزی رەوای کورد ناکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا