لەوەتەی عێراق هەیە بووەتە گۆڕەپانی شەڕوپێکدادان.
لەم نیشتیمانەدا شەڕوپێکدادان لەگەڵ خود، لەگەڵ ئەویترو ئەوانیترو دەروجیران و هەوڵی سڕینەوەی یەکتر و ئەوانی تر، بووە بە ئایکۆن و هێماو شوناس.
لەوەتەی عێراق هەیەو رێک دوای کۆتایی هاتنی حوکمی خولەفای راشیدەین و دواتر، ئەم ناوچەیەی بە چەقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنا دەکرێ، مەیدانی جەنگ و ئاڵۆزی و کوشت و بڕە.
بۆ ئەو بەشەی لە وڵاتی کوردان کەوا بە زۆری زۆردارەکی و بەدەر لە خواست و ئیرادەی خۆیەوە کەوتە ژێر رکێفی عەقڵیەتێکی پاشاگەردانی لەمجۆرە، جگە لە نگبەتی و شەڕو ئاشوب و ماڵوێرانی بەردەوام، هیچ دەسکەوتێکی تری نەبوو.
قسەیەک هەیە دەڵێ تێپەڕبوونی زەمەن ئەتوانی گۆڕانکاری بەسەر جۆری دونیابینی مرۆڤەکان و عەقڵیەت و ئاستی هۆشیاریاندا بهێنێ. لێ لەم عێراقەدا حەقیقەتێکی سەلمێنراو هەیە و پێمان دەڵێ، نەک زەمەن تەنانەت ئەزمون و مێژووی خوێناوی ئەم وڵاتەو بگرە گۆڕانکاریە جیهانیەکانیش نەیانتوانی و ناتوانن گۆڕانی گەورە بهێننە کایەوەو عەقڵیەتی تاکەکان لە قۆناغی دواکەوتووییەوە بۆ قۆناغێکی تری باڵای هۆشیاری و مۆدێڕنەوە بگوازنەوە.
وەڵام بدەوه