KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە شاری حەسەکە بۆ بەشار ئەسەد دەگەڕێنێتەوە

پەکەکە شاری حەسەکە بۆ بەشار ئەسەد دەگەڕێنێتەوە! 

لەتورکیا کەئەردوغان لاواز دەبێت بەشەڕی پەکەکەوە پێگەی خۆی بەهێزدەکاتەوە، بەبیانۆی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی هەیە! پەکەکە دەرفەتی کورد لەبار دەبات، نەیارێکی کورد لەسەر حسابی کورد بەهێزدەکاتەوە. 

پێش 16ی ئۆکتۆبەر کورد لەباشوری کوردستان  هەڵێکی زێڕینی مێژوویی لەپێش بوو کە هەموو خاکی خۆی بەدەستەوەبێت کەچی شازدەی ئۆکتۆبەر بەهاوکاری یەکێتی ئەم دەرفەتە لەباربرا عێراق بەهێزکردەوە لەسەر حسابی کورد! 

ئێستاش لە سووریا کەبەشار ئەسەد لاواز بووە هیچ دەرفەتی بۆ نەماوە، کە لە ئەنجامدا هیوا بۆ کورد دروست بوو! کەچی جارێکی دیکە پەکەکە دەبێتە فڕیادرەسی نەیارێکی کورد، شەڕی عەرەب کردە بە شەڕی کورد و عەرەب! جارێکی دیکە پەکەکە کە بەشێکە لە بەرەی مقاومەی ئێران بەشار  لەمردن ڕزگاردەکات حەسەکە بۆ دەگەڕێنێتەوە لەسەر حسابی خوێنی کورد. 

گڵەیی لەکەس مەکەن کەبەردێژایی مێژوو تا ئێستا کورد نەبووەتە بە هیچ و بەهیچ ناگات، هەر دەرکراو و قوربانی ڕێککەوتنەکانی زڵهێزەکانە! گڵەیی لە خائینانی ناوخۆ بکەن کەهەریەکییان بووەتە بەشیک لە پڕۆژەی وڵاتێکی ئیقلیمی لەسەر حسابی خوێن و خاک و نیشتیمانی کورد! 

#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه