Kurdistan Press - خەڵکی ھۆشیار و حکومەتی باش خەڵکی ھۆشیار و حکومەتی باش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خەڵکی ھۆشیار و حکومەتی باش

ئێمە دەمانەوێت حکومەتێکی بێکەموکورتیمان ھەبێت کەچی حۆمان پڕین لە کەموکورتی. دژی گەندەڵی حکومەتین کەچی ھیچ لە ئێمە کە بۆی بڕەخسێت دەست ناپارێزێت لەگەندەڵی تاپێمان بکرێت دزی دەکەین لەو شوێنەی دەسەڵاتمان ھەیە. دەمانەوێت کارەبای 24 سەعاتیمان ھەبێ کەچی پێمان عەیبە گوێ لەو ڕێنماییانە بگرین کەکەمتر کارەبا سەرف دەکرێت کە بارگرانی سەر کارەبای نیشتیمانی کەم ببێتەوە بۆ ئەوەی سود بەحکومەت نەگەینین، کەلەکۆتایی دا سود بەخۆمان گەیاندوە 
لەوڵاتان بە خەڵک دەڵێن گلۆپێک بکوژێنە بۆ ئەوەی ماڵێک ڕۆناک بکەی، کەچی لای خۆمان بەخەڵکیان دەوت کەگلۆپێکی زیاتر داگیرسێنین بۆ ئەوەی حکومەت بڕوخێت!

حکومەتێکی پڕفێکتمان دەوێت کەچی ھەموو کەسی کە پێمان پرفێکتە لەدەرەوەی حکومەت دەبینن ھەر کەسێک چەند باش و پرفێکتبێت لەحکومەت بەشداربێت یان پشتیوانی حکومەت بێت بە خراب و کۆیلە دەسەڵات دەزانین. شەعرمان پێ نایابە کە بە ڕوخاندنی حکومەت بڵێت گەرنا شەعرێک گەر خەڵات جیھانیش بەدەستھێنابێت ھەر کەمێک پشتگیری حکومەت تێدا بێت باسی روخاندنی نەکردبێت پێمان ھیچە، نوسەرمان پێ زیرەکە کەدژی حکومەت بێت گەرنا گەورەترین بڕوانەمەی نێودەوڵەتیش ھەبێت دژی حکومەت نەبێت بەس نوسەر نیە!     ڕۆژنامەس والی خۆی پڕنەکات لەھەواڵی دژایەتی حکومەت لامان بەس ڕۆژنامەنوس نیە گەر گەورەترین ڕۆژنامەنوسی جیھانیش بێت. 

ھەر دەممان بکەینەوە دەڵێین حکومەت فلان و فیسار بەرپرس گەندەڵی دەکەن کەچی خۆمان لە سرەی سامونیش گەندەڵی دەکەین! کەسی وا ھەبووە سی ساڵە ھەم خۆی و ھەم باوک و حەوت پشتی سود مەندبووە و دزی نەماوە لە حکومەتی ھەرێم نەکات کەچی ئەمڕۆ چونکە حکومەتی مەسرور باوکی یان کەسێکی نزیکی ناردوە ماڵەوە یان دەسەڵاتی کەمکردوە و دەستی کورتکردووە ناتوانێت دزی بکات وەکو جاران دەڵێت حکومەتی مەسرور ھیچ شتێکی نەکردووە کەجێگای مسرور (دڵخۆش)ی بێت! ئەوە بەس حکومەت نیە بەناڕاستەوخۆ دەیەوێت بڵێت جاران حکومەت باشبو چونکە دزی زۆرمان تێدا دەکرد بەڵام ئێستا حکومەت خراپە چونکە ناتوانین دزی وەکو جاران بکەین! دەستمان کراوە نیە وەکو جاران. 

 70% و زیاتر خەڵک لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم دەنگی بە بارزانی دا، کەچی ئێمە ئەو 70%یە بە خەڵکمان نەدەزانی، بارزانیمان بە سەرۆکی حیزب دەزانی، کە ئەو کەمەی دەنگمان پێ نەدا بەخەڵکمان دەزانی، لافیتەمان بەرزدەکردەوە کە بەس تۆ وازبێنە لەکورسی وانە دەڵێین بەسکی برسی! لە وڵاتان خەڵک خۆپیشاندان دەکات دژی بڕیارێکی حکومەت یان دژی کەموکورتیەک کە ھەیە حکومەتیش یەکسەر لەژێر فشارەکانی خۆپیشاندەران بڕیارەکە ھەڵدەوەشێنێتەوە یان ئەو کەموکورتیەی ھەیە چاک دەکات،کەچی لای خۆمان ھەرشەش بۆ حەوت کەسێک خۆپیشاندان بکەن یەکسەر ئەو شتەی دێتە مێشکمان ڕۆخاندنی حکومەتە، بە سۆتاندنی بارەگانی حیزب و حکومەت قڕدێلی خۆپیشاندان دەبڕین! حیزبە دژبەرەکانیش شەرمە وعەیبەوە دەگرن کە خەڵک خۆپیشاندان کردووە دژی حکومەت. جا ھەرگیز خۆپیشاندان بەرھەمی نەبووە بەڵکو شتەکان قورسترکردووەتەوە. 

منیش کەموکورتی دەبینم بەڵام بەخەڵکی ترەوە نایگرم کەبێت بۆمن کەموکورتی چاک بکات، خۆم چاکی دەکەم، نەک وەکو ھەندێک حیزب و شەخس بە خەڵکی ترەوە بگرم کە حکومەتی من بڕوخێنێت بێگانە و داگیرکار بکاتە ئەزبەنی لەسەر سەری من. 
حکومەت مەیڕوخێنە بەلافاو وبەرزکردنەوەی قورئان بیرت لای سوتاندنی بارەگاکانی حکومەت بێت بۆ ڕوخاندنی، دەتوانی بەدەنگی خۆت حکومەت بڕوخێنی  حکومەتێکی باشتر دروست بکەی، حکومەتی ھەر وڵاتێک لەسەر ئاستی ھۆشیاری خەڵک دروست دەبێت خەڵک حکومەت دروست دەکات نەک پێچەوانە، حکومەتیش دەرھاوێشتەی ئاستی ھۆشیاری خەڵکە. خەڵکی باش حکومەتێکی باش بەرھەم دەھێنێت، جا ھەتا خۆمان باش و ھۆشیار نەکەین با چاوەرێی شتی باش  نەکەین کەلە ئاسمانەوە بۆمان بێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه