KurdistanPress...

CLOSE

ھەر شوێنێک و خاکێک پەکە*کەی لێ بێت داگیرکراوە!

ھەر شوێنێک و خاکێک پەکە*کەی لێ بێت داگیرکراوە! 

دووژمنانی کورد بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان سەرەتا پەکە*کە دەنێرنە ئەو ناوچانە کەمەبەستیانە، دوای سوپای ئەوان شوێنیان دەگرێتەوە، کە پەکەکە تەنھا ئەو کاتە شەڕ دەکات کە تورکیا ئامانجی بێت ئەو شوێنە داگیربکات، سەرەتا پەکەکە چەند شەڕێکی ئەشواعی دەکات لەو شوێنە بۆ ئەوەی شەڕعیەت بە تورکیا بدات پەڵکێشی بکات کە ئەو خاکە بەھۆی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان داگیربکات کە پەکە*کەی لێ یە. 

پەکەکە کۆمپانیایەکی کوردی یە، کەکاری سکوێرێتی دەکات بۆ دابینکردنی پاسەوانەکان، بەڵام جیاوازی ئەوەیە ھەتا پەکەکە ھەبێت وڵاتانی داگیرکەرانی کوردستان گرێبەست لەگەڵ ھیچ حیزبێک و چەکدارێکی تر ناکەن چونکە کەس وەکو پەکەکە خزمەتی ئەجێندای ئەوان ناکات! پەکەکە پاسەوانی سنورەکانی ئەوان دەکات فراوانی دەکات لەسەر حسابی خاکی کوردستان، ڕێگا نادات بچوکترین مەترسی بۆ سەر سنورەکانی دروست بن و بچوکترین ھەڵەش لە ئەرکی خۆیاندا ناکەن،ھەر شوێنێک و خاکێک پەکەکەی لێ بێت داگیرکراوە، بەئارامی ھێزە داگیرکراوکانی کوردستان بەئازادی بەبێ ھیچ مەترسیەک ھاتوچۆ لەوێ دەکەن، بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان سەرەتا پەکەکە دەچێتە ئەو ناوچانە کەمەبەستیانە، دوای سوپای داگیرکەر شوێنیان دەگرێتەوە،ولەھەر چوار پارچەی کوردستان بەربەستی سەرەکی یە بۆ ھەرپرسێکی پەیوەندی بەکوردەوە ھەبێت:

پەکەکە لەڕۆژھەڵاتی کوردستان مات و بێدەنگە لە خەوێکی قوڵ دان، تەنھا لەو کاتە خەبەریان دەبێتەوە کەھێزێک دژی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی بێتە سەرخەت، بەجۆرێک خزمەتی ئەچێندایی ئێران دەکات زیاتر لەپاسداران، ھەر ھێزێک دژی ئێران بێت پەکەکە دژایەتی دەکات، شەڕیشی لەگەڵ دەکات شەڕی کردووەش، سنورەکانی ئێران دەپارێزێت، خۆی دەکاتە قەڵغان بۆ ئەوەی ھیچ مەترسیەک لەسەر سنورەکانی دروست نەبێت نەگاتە ناو شار و گوندەکانی، ھیچ ھێزێکیش بەدیلی خۆی نازانێت دژایەتی ھەموان دەکات.

پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەسوپای سوریا زیاتر خزمەتی بەشار ئەسەدی کرد، ھۆکاری سەرەکی مانەوەی بەشار ئەسەدن لەسەر کورسی دەسەڵات، ھەمو شارە عەرەب نشینەکانی لەداعش پاک کردەوە چەندین ڕۆڵەی کوردی کردە قوربانی بەبێ مەرج تەسلیمی سوپای سوریای کرد ،وە ڕێگاشی نەدا لەشکری ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا ناوچەی ئارامی لەدەست بێت، چونکە ھیچ ھێزێکی کوردی لەدەرەوەی خۆی قبوڵ ناکات کێشەی لەگەڵ ھەموان ھەیە و شەڕیان لەگەڵ دەکات، لەبەرامبەر دا سوپای تورکیا پەلکێشی شارە کورد نیشنەکان کرد عەفرین و سەرێ کانێ و ئەوانەی تەسلیمی تورکیا کرد.

لەباکوری کوردستان کەجێگای خەباتی پەکەکەیە، دەمێکە لەوێ نەماون، ھیچ چالاکیەک لەوێ نیە، جگە لە زیان ھیچ سودێکی نەبووە بۆ باکور، ئێستاش تورکیا ھەرکەسێک بەمەترسی بۆسەر خۆی بزانێت دەڵێن پەکەکەیە یان پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە ھەیە، تورکیا چەندین پەرلەمانتاری کورد کە دژی ئەو ستەمەی تورکیان بەرامبەر بەکورد دەستگیرکراون بەبیانوی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ پەکەکە، گەر پەکەکە نەبوایە ئێستا ھەدەپە دووەم گەورەترین حیزبی تورکیا بووە ڕکابەری لەسەر یەکەم بون دەکرد بەڵام بەھۆی پەکەکە زۆر نەماوە شتێک ناھێڵن بەناوی حیزبی ھەدەپە قەدەغە دەکەن، پرسی کورد بەھۆی پەکەکە مات دەکەن. 

لەباشوری کوردستان کەتاکە پارچەی ئازادو نیمچە سەربەخۆیە پەکەکە گەورەترین سەنگەری لێداوە، بیانو بە چوار دەوری ھەرێمی کوردستان دەدات کەخاکی ھەرێمی کوردستان زیاتر داگیربکەن، شەڕ بەھەمو ھێزە کوردیەکان دەفرۆشێت، مناڵ دەڕفێنن، گوندەکان تاڵان دەکەن،پێیان بکرێت دێنە ناوشار و وێرانی دەکەن، مین وبۆمب لەسەر ڕێگای خەڵکی سڤیل دادەنێن، پێشمەرگە شەھید دەکەن، لەژێر ھەمو ئاڵایەک شەڕدەکەن تەنھا ئاڵای کوردستان نەبێت، ڕێز لەھەمو حکومەتێک دەگرن پابەندی بڕیارەکانی دەبن تەنھا حکومەتی کوردی نەبێت، بووە بەکرێگرتی حشدی شعبی کە بەکرێگیراوەکان دژایەتی ھەرپرسێک دەکەن کەپەیوەندی بەکوردەوە ھەبێت و لەبەرژەوەندی کورد بێت.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه