Kurdistan Press - کۆمەڵگا لە نێوان کچە مۆدێلەکان و مۆدێلی بەهاکان کۆمەڵگا لە نێوان کچە مۆدێلەکان و مۆدێلی بەهاکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمەڵگا لە نێوان کچە مۆدێلەکان و مۆدێلی بەهاکان

دەمێکە ئەو بەها و ئاکارو نەریتە جوانە کۆمەڵایەتی و ئایینیانەی سەردەمانێک شانازیمان پێوەدەکردن کەوتوونەتە بەر دەم چەقۆی تەوژمێکی ناشرین و نامۆ بە کۆمەڵگای کوردیەوە. 

ئازادی و فرەیی و کرانەوەی کوردستان دەرفەتی خۆ دەرخستنی بۆ کەسانێکی هەلپەرەست و بەرژەوەندچیەوە رەخساند بە ئارەزووی خۆیان و لە ژێر ناوی ئازادی و دیموکراسی و مافی ئافرەتدا چی بەهاو نەریتی جوانی کۆمەڵایەتی و ئایینی هەیە هاوردەی جڤاکی کوردی بکەن. 

جڤاکی کوردی بەدەر لەو قەیران و هێرشانەی لە لایەن تیرۆریست و نەیارانەوە لە ساڵانی رابردوو کرانە سەری و لە لایەکی ترەوە ئەو هێرشە بەربڵاوە فەرهەنگیەی لە رێگەی سۆشیال مێدیای بێگانەو تیڤیەکانەوە کرانەسەری تا ئاستێکی مام ناوەندی توانی بەرگە بگرێ. 

بەڵام  بەرگە گرتنەکە لە شوێنێک چیتر توانای بەرپەرچ دانەوەی فشارەکانی نەبوو. هێنانی دیاردەی کچە مۆدێل بۆ جڤاکێکی نەریتگەرای وەک کوردستان نەک هەر زۆربەی بەها کۆمەڵایەتی و خێزانیەکانی هەڵتەکاند، بەڵکو شیرازەی خێزان و کۆمەڵگاو پەروەردەو دۆخی گشتیشی خستە ژێر هەژموونی خۆیەوە. 

زۆر زەروورە سەرقاڵ کردنی رووبەری ژیان و خەڵک و خێزان و سیاسیەکان بە دیاردەی فرەرەهەندی کچە مۆدێلەکان و داگیر کردنی پانتای کۆمەڵگا بە کچە مۆدێلەکان لە شوێنێک بوەستێنرێ و رێگەنەدەری  ئەم دیاردە نەشازە بکرێ بە  مۆرک و هێمای ناسینەوەی کۆمەڵگای کوردیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه