Kurdistan Press - شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێنەوە شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێنەوە

ئەوانەی ئێستا پەرلەمانتارن لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، ئایا لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دا بەخەڵكیان وت دەنگ بە ئێمە بدەن کە بوین بە پەرلەمانتار دەست بە نوێژکردن دەکەین دواتر دەچین تەوافی ماڵی خوا دەکەین کابرا لەوێ ڕەجم دەکەین! یان پێیانیان وت دەنگ بەئێمە بدەن کە بوین بەپەرلەمانتار ئەوسا دەبین بە خوێنەوار بەدوای بڕوانامەی بەکالاریۆس و ماستەر و دکتۆرا دەكەوین! کە خەڵکی ئاسایی بوین حەزی خوێندمان نەبوو بەڵام کە بوین بە نوێنەری خەڵک دەبێت بڕوانامەی بەرزمان ھەبێت!

‎پەرلەمانتار ڕاستەوخۆ لای خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێت، لەماوەی چوار ساڵدا دەبێت تەنھا سەڕقالی کاری خەڵک بێت بۆ خەڵک شەڕ بکات نەک شەڕی خۆی بەخەڵک بکات کەگەیشتە کورسی  ئەوسا پشت لە خەڵک بکات شەڕ بۆخۆی بکات، زۆربەی پەرلەمانتاران لەماوەی چوار ساڵی پەرلەمانتاریدا ئەرکی خۆیان لەبیردەکەن خۆیان لە گێلی دەدەن، لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا عەرزی عەزەلات دەکەن شەڕی خۆیان بۆ دوای ئەو چوار ساڵە دەکەن کە چوار ساڵیان تەواو بوو بۆ ئەوەی ئیشێکی باشتر وەربگرن چی لەحیزب یان حکومەت. 

‎با ڕونتر بڵێین پەرلەمانتار لەوچوار ساڵەی ئەرکی خۆی کە پێ سپێردراوە لای خەڵک ناژیت بەڵکو لەخەیاڵی چوار ساڵی دوای ئەرکی پەرلەمانتاری دایە. سەرەتا دەچن بەدوای بڕوانامە دەگەڕێن ئەوانەی بڕوانامەشیان ھەیە بەدوای بڕوانامەی بەرزتر دەگەڕێن، خۆیان شیرین دەکەن بۆ فڵان و فیسار بەرپرس پەیوەندیان لەگەڵ دەبەستن، قوربان کە تۆ بەدوای پەیوەندی بووی چما دەتوانی بەدوای گەندەڵی و کاری بەرپرسبی و محاسبەی لەگەڵ بکەی. 
‎نە بەو حەجەی کەچوی ناتوانی محسابەی غولامی بەرپرسیش بکەی تا بەرپرس، کە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرست بەستی حەتمەن بۆ بەرژەوندی شەخسی خۆت و ئەوە، جا چۆن لەسەر ئەو بەرژەوەندیە ڕێک دەکەون ئەوە لەنێوان خۆتانە. یەعنی بەھیچ شێوەیەک بەدوای کاری خەڵکەوە نین بەڵکو دەبن بە بارگرانیش ھەم بۆ خەڵک ھەم بۆ حکومەتیش. کە ئەو پارەیەی حکومەت لە ئێوە سەرفی دەکات لەماوەی چوار ساڵ دا کەھیچ بەرھەمێکی نیە لەزیان و بارگرانی زیاتر عەلاگە لە سەر شەقام بفرۆشێت قازانجێکی زۆر زیاتر دەکات زۆربەی کێشەکانی خەڵکیش بەو پارەیە چارەسەردەبن. 

‎بۆ ئەوەی ھەیبەت و  شکۆ  بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە، پەرلەمان ببێتە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک و چاودێرێکی کارای کارەکانی حکومەت بێت  لێپرسینەوە لەگەڵ ھەر کەسێک بکات پێویستە لەمەودوا یاسایەک دابنێرێت، کەئەوەی دەبێتە پەرلەمانتار لە ماوەی چوار ساڵ دا بەھیچ شێوەیەک نابێت سەرقاڵی ھیچ کار و شتێکی شەخسی خۆی بێت، نە بخوێنێت، نەحەج بکات ھەتا نابێت سەفەریش بکات، یەک غیابی ئەنقەستیش ھەبێت پۆستی پەرلەمانتاری بەموچە و ھەموو ئیمتیازەوە لێوەربگرن و بینێرنە ماڵەوە، یەکێکی تر لە شوێنی دانێن. لەھەموو گرنگتر ئەوەی دەبێتە پەرلەمانتار دەبێت بڕوانامەی یاسایی ھەبێت بەلام زانکۆی حکومی بکرێتە مەرج نەک ئەو بڕوانامە لەزانکۆی ئەھلی ھێنابێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه