Kurdistan Press - حیزبەکانی کوردی و قەیڕانەکانی ھەرێمی کوردستان حیزبەکانی کوردی و قەیڕانەکانی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حیزبەکانی کوردی و قەیڕانەکانی ھەرێمی کوردستان

‎لەسەردەمی ئەمڕۆی جیھانگیریدا، پرس و کێشە و قەیرانەکان لە ھەموو جیھان پێکەوە بەستراون. کە وەکو نرخی دۆلار و زێر وان کە لەھەموو جیھان یەک نرخیان ھەیە چی بەبەرزبونەوە چی بەدابەزین، نەک لەدەوڵەتێک یان کێشوەر و ناوچەیەک بە نرخێکە لەدەوڵەت و ناوچەیەک بەنرخێکی ترە. لەسەردەمی  ئەمڕۆی سیاسەت دا پرس و قەیرانەکان پەیوەست نین بەتەنھا ناوچەیەک و دەوڵەتێک بەڵکو گشتگیربوونە وەکو یەک ھاوکێشە ھەموو جیھان دەگرێتەوە. 

‎ھیچ پرس و قەیرانێک لەم سەردەمەدا مەحاڵە بە دەستپێشخەری تاکە دەوڵەتێک چارەسەر بکرێت بەڵکو بۆ دەربازبون لەقەیرانەکان جا ھەر قەیرانێک بێت لەھەر پرسێکدا  پێویستی بەکاری پێکەوەیی و کۆمەڵەی دەوڵەتان ھەیە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر گەر جیھان یەکنەگرێتەوە و یەک ئامانجی ھاوبەشی نەبێت کەئامانجی سەرەکیان  لە ناوبردنی تیرۆربێت لەماوەیەکی کەمدا تیرۆر سەرتاسەری جیھان دەتەنێت، ئیدی جیھان دەکەوێتە ژێر ڕەحمی تیرۆریستان. گەر پرسی پاراستنی ژینگە بەرنامەیەکی ھاوبەشی جیھانی نەبێت لەئەولەویەتی دەوڵەتان نەبێت چەند ساڵیتر ژینگە بەشێوەیەک پیس دەبێت کە لەم جیھانە گەورەیە کە نەسەری دیارە نەبنی جێگایەک نەک ھەر بۆ مرۆڤەکان نابێت بەڵکو ئاژەڵەکانیش لەسەر ئەم زەویە نامێنن. 

‎لە شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا، قەیرانی تر بەڕۆکی جیھانی گرتەوە، نرخی زۆر شت گران بووە، گەر جیھان کار بۆ وەستانی شەڕەکە نەکات ڕوسیا دەتوانێت قەیرانی زۆر زیاتر توشی جیھان بکات  بەتایبەتی دەتوانێت نرخی بەرمیلی نەوت بۆ سێ ئەوەندەی ئێستا بەرزبکاتەوە، ھەروەھا بەھۆی شەڕەوە لەئوکرانیا نرخی دانەوێلە لەبەرزبونەوەدایە چەند شەڕەکە درێژە بکێشێت زیاتر شتەکان گران دەبن، شەڕەکە بەردەوام بێت لەماوەیەکی کەم دا ھەموو شتێک بەشێوەیەک گران دەبن دەبێتە خەلایی جیھانی. برسێتی بەرۆکی جیھان دەگرێتەوە. 

‎لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەوڵەتیش، ھەموو قەیرانێک ھەم سیاسی ھەم ئابوری ھەرچی پەیوەندی بەخەڵکەوە ھەیە کاری پێکەوەیی دەبێت نەک تاکی، ھەروەک چۆن ئێستا پرۆسەی سیاسی عێراق یازدە مانگە چەقبەستوە ناتوانن حکومەتێک پێک بێنن، چونکە ئەوانەی بۆخۆیان دەیانەوێت و بۆخۆیان کاردەکەن زیاترە لەوانەی کە پێکەوە کاردەکەن کە بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت ئەوکات عێراق ئەم چەقبەستوە تێدەپەڕێنێت کە پێکەوە ژیانی سیاسی بێنێتە ئاراوە یەکتر قبوڵبکەن و پێکەوە کاربکەن گەر نا ھەرگیز بەم شێوەیە ناتوانن لەم چەقبەستوە بێنە دەرەوە. لە ھەرێمی کوردستانیش ھەر کاتێک حیزبەکان یەکتریان قبوڵ کردبێت، پێکەوە کاریان کردبێت قەیرانەکان کەمبوونەتەوە ژیانی خەڵکیش باشتر بووە بەڵام ھەر  کاتێک ھەر حیزبێک بۆخۆی  لەسەنگەرێک دابێت دژی ئەوی تر کاری کردبێت قەیرانەکان پەرەی سەندوە قوڵتربونە ، خەڵکیش قوربانی دەری یەکەم بووە. 

‎ئەمڕۆی جیھان پێویستی بە کاری پێکەوەیی یە، کە پێکەوە بە ململانێی یەکتر کاربکەن،سەرکەوتنی خۆیان لەسەر بنەمای کە کێ باشتر و کێ زیاتر پێشکەشی بکات وێنای بکەن نەک لەسەر  بنەمای شکستی یەکتر سەرکەوتنی خۆیان وێنابکەن.عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە قەیرانی ئەم ململانێ یە دایە، کەململانێ لێرە لەسەر بنەمای شکستی یەکتر کاردەکەن نەک لەسەر بنەمای کێ باشتر دەبێت کێ خۆی باشتر دەکات لەوی تر بۆیە قەیرانەکان بەرۆکی ئەم وڵاتانە بەر نادەن ھەرگیز. ڕۆژ بەدوای ڕۆژ خراپتر دەبن. ھەر تەنھا ئەم قەیرانە چارەسەربکرێت شکستی یەکتر لە زەینی خۆیان بسڕنەوە، ھەموو قەیرانەکان یەک دوای یەک خۆیان چارەسەر دەبن.

ململانێ کرۆک و جەوھەریەتی پێشکەوتنە، ژیان بەبێ ململانێ لە  لە جوڵە دەکەوێت، پێشکەوتن بەخۆیەوە نابینێت بەڵام نابێت ئاستی ململانێ بگاتە لوتکە کە جەنگە ببێتە ھۆی لەناوبردنی یەکتر ئەوکات نەک ھەر ژیان دەوەستێت بەڵکو ژیان بەتەواوی لەناودەچێت، مرۆڤەکان بەگشتی باجەکەی دەدەن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه