مێژوو ھێندە زوڵمی لە میللەتی کورد کردووە، ھەتا لەوەی زۆربەی کورد نازانن کام ڕۆژ لە دایک بوینە! کام رۆژ چاویان بەم جیھانە کەوتووە کە ئەو جیھانەی زۆربەی جار لە دژیبووە! کام ڕۆژ لە کام کارەساتی و تراتیجیایەی بەسەر میللەتەکەیدا ھاتوە چاوی بەدونیا کەوتوە، کام ڕۆژ ھاتووە ئەو جیھانە کە ھەر تینویە بە خوێنی ئەو!
ڕاست نیە کەنیوەی کوردانی باشوری کوردستان لەیەکی مانگی حەوت لەدایکبونە ئەوە دروستکراوە،
بەڵام ئەوە ڕاستە گەر بڵێن لەیەک ڕۆژدا پێنچ ھەزار کورد لەھەڵەبجە کیمیاباران کران، بەیەک ڕۆژ ھەشت ھەزار بارزانی زیندە بەچاڵکران، لەماوەیەکی کەمدا چەند ھەزار کوردی فەیلی لەناوبران، بەیەک ڕۆژ ئاسمانی کوردستان لەجیاتی ھەورەکان فرۆکە جەنگیەکان دەرکەوتن لەجیاتی بارانی ڕەحمت کورد موشەک باران کران، بەیەک ڕۆژ ملیۆنان کورد کۆچیان کرد بەھۆی زوڵمی زوحاکی عێراق، بەیەک ڕۆژ بە ھەزاران گوندی کورد خاپور کران، بەیەک بڕیار خاکی کوردستان کرا بە دوو پارچە و بەبڕیارێکی تر کرا بەچوار پارچە، بەیەک ئیمزا بودجە و قوتی خەڵکی کوردستان بڕدرا.
بەیەک ڕۆژ داعشە تاریک پەرستەکان سێ کوڕی دایکە عایشەیان شەھیدکرد، ڕۆژ نیە کوردانی ڕۆژھەڵات لەسێدارە نەدرێن، ڕۆژ نیە کوردانی ڕۆژئاوا تینو و برسی نەکرێن، بەیەک ڕۆژ بەھەزاران داری کورد بڕدران، بەیەک ڕۆژ دار و بەردی کورد سوتێنران، ڕۆژ نەبووە کورد خەڵتانی خوێن نەکرێن، بەیەک وشە کەناوی کوردستانە چوار وڵاتی ھاوسنور کوێر و ڵاڵ کران خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بۆ یەکتر حەڵاڵ کران. بەیەک ڕۆژ ھەزار مناڵانی کورد ھەتیو کران. بەیەک ڕۆژ کورد ئەنفال کران زیندە بەچاڵ کران قڕکران برسی کران تێنو کران، ھەتا بژمێری یەک ڕۆژە تاریکەکانی کورد تەواو نابن بەڵام ھێشتا ئەو ڕۆژەی بەختی کورد نەھاتووە دیاریش نیە ڕۆژی بەختی کورد کەیە و کەی دێت.
وەڵام بدەوه