کورد ھەمیشە پێش پێکھێنانی حکومەت بەھێزە چەند کارتی ھەیە بەکاری بھێنێت بەڵام دوای پێکھێنانی حکومەت لاواز دەبێت تا دەگاتە کۆتایی کابینەکە بەتەواوی لە دەرەوەی ھاوکێشەی حکومەت و سیاسەتی عێراق دەبێت. تەوقیتی ئەم جارە بۆ کورد زۆر گرنگە لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق لەحکومەتی داھاتوودا گەر پێکبھێنرێت، کە بزانێت چۆن و کەی و بەچی میکانزمێک بەشداری لە پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق دەکات. ھەر ھەڵەکردنێک کورد باجێکی گەورە دەدات رۆحی ھەرێم لە پەت دەدرێت، ھەر ھەنگاوێکی ڕاست کەلە تەوقیتی خۆیدابێت دەستکەوتێکی زۆر گەورە بۆ کورد دەبێت ھەموو ئەو دژایەتیەی لە ڕابردوو کران لەسەر ھەرێم ڕاست دەکرێنەوە. کورد داری سیحری پێ نیە کە بزانێت حکومەتی داھاتو تەمەنی دەکات یان بەرگەی چەقەنەکردنێک ناگرێت، گرنگیش نیە حکومەت تەمەنی بکات یان بڕۆخێت بەڵام ئەوەی گرنگە کورد بەباشی ھەموو کودەکان بخوێنێتەوە، کەھەر ھەنگاوێکی ھەڵە وەکو ئەوە وایە لە پردی سیرات دا بکەوێتە خوارەوە دەرفەتی نەبێت ھەڵبسێتەوە.
ھەمیشە پێش پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەرکردەکانی عێراق سەردانی ھەولێری پایتەخت دەکەن بۆ وەرگرتنی ئۆکەی ھەولێر! ئەوکاتەی شیعە بەھێزبووش یەک بەرە بوو ھەر پێویستان بە ئۆکەی ھەولێربووە.
بەڵام ئەم جارە شیعە بووە بەچەند بەرە بازاری ئۆکەی ھەولێر زۆر گەرم و گران بووە، بەشێوێک گران بووە ھەر یەک لای خۆیەوە ئامادەیە مەرجی زیاتری کورد جێبەجی بکات بەرامبەر بە ئۆکەی ھەولێر. بەڵام ھەمیشە دوای پێکھێنانی حکومەت شیعەی دەسەڵاتدار یەکەم کارتی دەستی بۆ بردبێت دژایەتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستانە، ھیچ ڕێکەوتنێک نەک ھەر وەک خۆی جێبەجێ نەکردووە بەڵکو شەڕعیەتیش بەھیچ ڕێکەوتنێک نادەن وەک ئەوە وایە حاشا لەوە بکەن کەلەسەری ڕێکەوتبن.
ئەمەش دەگەڕێتەوە کەکورد پێش پێکھێنانی ھەر حکومەتێکی نوێی عێراق کارتی بەھێزی ھەیە بەڵام دروستکەرانی بڕیار کەکارتی بەدەستەوەیە پەلەی لێ دەکات جگە لەوەش کاردانەوە و ڕق و کینەی حیزبیەکانی کوردی بەرامبەر یەکتر کەھەیە ھەر بۆیە ھەموو کارتەکان پێش پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەکاری دەھێنرێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی کۆتاییەکە و ھەڵویستی دوو ڕووی شیعە بکرێت، لایەنی بەرامبەریش کە شیعەیە سەرەتا زۆر نەرم و نیانە لەگەڵ کورد بەڵام ھەر کە گەیشتە ئامانج حکومەتی پێکھێنا سیاستەکەی دەگۆڕێت لەنەرمی بۆ ڕقی و دژایەتی کورد دەکات، کوردیش نەھیچ کارتی بەدەست دەمێنێتەو نە ئەڵتارناتیڤی ھەیە بۆ ئەو تەحەددیە لە دەرئەنجامدا سفر بەدەستەوە دەبێت.
کێشە لەوەیە کورد ھەمیشە پێش پێکھێنانی حکومەت بەھێزە چەند کارتی ھەیە بەکاری بھێنێت بەڵام دوای پێکھێنانی حکومەت لاواز دەبێت تا دەگاتە کۆتایی کابینەکە بەتەواوی لە دەرەوەی ھاوکێشەی حکومەت و سیاسەتی عێراق دەبێت.
پسیارە جەوھەریەکە، ئایا کورد ئەڵتارناتیڤی نییە یان نازانێت خۆی لەگەڵ دۆخ و پێشھاتەکانی گۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا خۆی بگۆنجێت و ناتوانێت ڕووبەڕووی تەحەدیەکانی دەسەڵاتدارانی بەغدا ببێتەوە.
گەر دروستەکەرانی حکومەتی ئەم جارەش ھەمان میراتگیری حکومەتی پێشۆی خۆی بێت، کەدلنیام ھەمان حکومەت دەبێت و توندرتر دەبێت دەستی بۆ پێگەی ھەرێمیش دەبات و ئەوکات کورد چی کارتی بەدەستەوە دەبێت بەکاربھێنێت لەکاتی دژایەتیکردنی جەمسەری شیعە بۆ ھەرێمی کوردستان.
دەرفەتێکی زێرین بۆ کورد ڕەخساوە کەھاوشێوەی نەبووە لە ماوەی ڕابردوو، دروستکەرانی بڕیار دەتوانین ئەم دەرفەتە بە باشی و ستراتیژیانە بۆ کورد بقۆزنەوە کە سەرەتاوە تا کۆتایی حکومەتی عێراق کەماوەی چوار ساڵە مافەکانی گەلی کوردستان زامن بکات. گەر ئەم جارە مافەکانی کورد زەوتکران ڕێکەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ نەکران خەتاکە لەکورد دەبێت نەک لەبەغدا چونکە کورد ئەزمونی وەرنەگرتووە لە سیاسەتی تاڵی شیعە بەدرێژایی بیست ساڵی ڕابردوو و نەیتوانیوە کارتی ھەبێت لە کاتی تەحەدیەکانی ئەوان لەکاتی گۆڕینی ھەڵویستی خۆی بەرامبەر بە کورد.
وەڵام بدەوه