بە سێدارەدانی ئەو بکوژەی کە دوو مامۆستای زانکو کوشتی دادپەروەی نایێتە دی، ئاخر ئەو جارێک دەمرێت کەچی ئەو دوو کەسی کوشتوە! یەعنی ئەوە کەی دادپەوەری یە کەسێک دوو کەس یان دەھ کەس یان سەد کەس بکوژرێت تەنھا بە کوشتنی ئەو کەسە بڵێین دادپەروەری ھاتەدی، ھەموو یاسای جیھان ناتوانێت دادپەروەری بێنتە دی دادوەری خودا نەبێت.
ئەوکات دادپەروەری دەبوو کەئەو دووجار بکوژرایە بەڵام ئێدی ئەمە لە دەسەڵاتی مرۆڤ دانیە کە بتوانێ کەسێک بکوژێت و ساخبکاتەوە و جارێکی تر بکوژێت. ئەمە تەنھا لە دەسەڵاتی خودادایە کە سزای ستەمکار بدات مافی ستەملێکراو بە دادپەروەری بەبێ کەمو زیاد وەربگرێتەوە. کە لەئاگری خۆی دا ھەر دەسوژێت و ساخدەکاتەوە بەپێی تاوان و گۆناحەکانی. تا ستەمکار سزای تەواوی خۆی وەرنەگرێت ئاگری خودا وازی لێ ناھێنێت.
بەھەر شێوەیەک بێت پێویستە سەرۆکی ھەرێم بەمەراسومێک سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەم تاوانبارەی ئەمڕۆ کە دوو مامۆستای زانکۆ کوشتی قبوڵ بکات کاتێک دادوەر سزای لە سێدارەدانی لەسەر دەسەپێنێت.
وەڵام بدەوه