Kurdistan Press - نائامادەیی هۆشیاری کۆمەڵایەتی شێرپەنجەی گەشەی کۆمەڵگایە نائامادەیی هۆشیاری کۆمەڵایەتی شێرپەنجەی گەشەی کۆمەڵگایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نائامادەیی هۆشیاری کۆمەڵایەتی شێرپەنجەی گەشەی کۆمەڵگایە

بەردی بناغەی بە دامەزراوەیی کردنی جڤاکی کوردی گەڵاڵەکردنی جۆرێکە لە هۆشیاری یاسایی، کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە. 

هەرکۆمەڵگایەک خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوەکیە. لەوانە جۆری پێکهاتەی دانیشتوان، پێشینەی کۆمەڵایەتی تاکەکان، دۆخی پەروەردەو جۆری سیستەمی پەروەردەو ڕاهێنان و عەقڵیەت و دونیابینی تاکەکان دهەمبەر ژیان و شارستانیەت و گۆڕانکاری و پێشکەوتن. 

گەشەی خێرای دانیشتوان لەو وڵاتانەی کەوتوونەتە سەر رێچکەی گەشە سەندن و هەوڵدان بۆ پێشکەوتن لەو بوارانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە، کێشەیەکی گەورەیە. 

گەشەی خێرا و کۆنترۆڵ نەکراو و هەڕەمەکی لە هەر کۆمەڵگایەک بە گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی هۆشیاری گشتی تاکەکان دادەنرێت و ئەشێ لە دوور مەودادا دەسەڵات و حوکومەت بخاتە بەردەم کۆمەڵێ کێشەوە، چارەسەرکردنیان زەحمەت بێت. 

کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەی دانیشتوان لەهەر کۆمەڵگایەک بەندە بەوەی حوکومەت لە رێی پرۆگرامە پەروەردەییەکان و بەکارهێنانی سۆشیال مێدیا و دەزگا پڕ بینەرەکانی بینراوو بیسراوو نووسراوەوە جڤاک لە مەترسیەکانی گەشەی خێراو کۆنترۆڵ نەکراوی رێژەی لەدایکبوونەوە ئاگادار بکاتەوەو مەترسیە درێژخایەنەکانی ئەم پرسە لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەوە بخاتە بەرچاوەوەو رێگەی چارەی پێویستیان بۆ دابنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا