KurdistanPress...

CLOSE

دیاردەی چەک هەڵگرتن سیمایەکی ناشارستانیە

وەک تێگەیشتنێکی گشتی بۆ دۆخی ئەمنی هەر کۆمەڵگایەک جگە لە هێزە ئەمنیەکان هیچ تاکێکی کۆمەڵگا مافی هەڵگرتنی چەکی نیە. 
لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەوە دروشمی “ چەک قەدەغەیە” لە دەزگاکانی راگەیاندنی ئەوسا بەردەوام رێکلامێکی چڕوپڕی بۆ دەکرا. 

تێگەیشتنی ئەوسای سەرکردایەتی کورد بۆ دیاردەی چەک هەڵگرتن لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو یاسا سەروەر بێت و رێ لە گێرەشێوێنی و فەوازی کۆمەڵایەتی بگیرێ. 

لەهەمان کاتیشدا هاوتەریب لەگەڵ گەشەو پێشکەوتنە بەرفراوانەکانەوە هەوڵدرا تاکی کۆمەڵگا هۆشیار بکرێتەوە بەرامبەر بەو ئەرک و مافانەی دەخرێتە سەر شانیەوە. 

بەڵام لە پاڵ ئەو گەشەیەی کۆمەڵگای کوردی بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو بە خۆیەوە بینیوە، بەداخەوە دیاردەی چەکداری نەک هەر رووی لە کەمی نەکردووە، بەڵکو گەیشتووەتە ئاستێک بچووکترین کێشە لە رێگەی چەکەوە یەکلایی دەکرێتەوەو رۆڵی یاساو دادگاکان بە تەواوەتی دەخرێتە پەراوێزەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه