Kurdistan Press - وەلائیەکانی ئیران ئەو هەڵایەتان لە چیە ؟! وەلائیەکانی ئیران ئەو هەڵایەتان لە چیە ؟! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەلائیەکانی ئیران ئەو هەڵایەتان لە چیە ؟!

وەلائیەکانی ئیران ئەو هەڵایەتان  لە چیە ؟!

 سەردانکردنی سەرۆک کۆماری تورکیا کە  دەوڵەتێکی  ناوچەیی بەهێزە  بۆ عیراق و  هەرێمی کوردستان  وەك سەردانی هەر سەرۆك و سەرۆك وەزیرانێکی تری دەوڵەتانە چ شتێکی ناموی تێدایە ، کاتێك سەرۆکی دەوڵەتێك دەچێتە دەوڵەتێکی تر  لە روی  پرۆتوکۆڵیەوە ئامادە کاری دەکرێت و شەقام و هەندێك شوێنی گشتی بەئاڵای ئەو وڵاتە دەڕازێنرێتەوە وەك ڕێزو ئوسڵی پێشوازی و میوانداری ، ئیتر ئەم هەڵا ئعلامیەتان لە چیە  لە کاتێكدا  خۆتان و دارو دەستەکانتان بە پێ خاوسی رادەکەن بۆ بەر قاچی خزمەتکارەکانی ئێران لە بەغداد بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەرەو لە ناچون ببەن ،

جەماعەتی وەلائیەکان ئێوە لەخەمی كوردبون و قەڵای هەولێر و ئەو شتانەدا نین چونكە مێژوەكەتان ئەوەی سەلماندوە ، ئەوەی دڵی ئێوەی تەقاندوە پێگەو هێزی پارتی و حكومەتەكەی پارتیە كە وایكردوە سەرۆك كۆماری ولاتێكی بەهێزی وەك توركیا و لەهەمان كاتدا ولاتێك كە بەدرێژایی مێژوی دامەزراندنی دژایەتی كوردی كردوە ناچار بێت حسابی بۆبكات و بێت لەپایتەختەكەیدا لەگەڵ بەرپرسە خەمخۆرەكانی كورد و هەرێمدا كۆببێتەوە ، دڵنیاش بن ئەم كۆبونەوەیە ئەگەر لەسەدا بیست لەخزمەتی توركیادا بێت لەسەدا هەشتا لەخزمەتی هەرێمی كوردستاندایە ، دڵنیاش بن پارتی وەك ئێوەو مانان هیچ كوردێك و هیچ هێزێكی ئوپوزیسیۆن نافرۆشێت ئەگەر نەیاری خۆیشی بن ، لێدوانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوی وەزیری ناوخۆ كە ئەندامی سەركردایەتی پارتیە شاهێدی ئەوەیە كە پارتی هیچ هێزێكی كوردی پارچەكانی دیكە بە تیرۆریست ناناسێنێت ...

پارتی ئەردۆگانی هێنایە هەولێر ، ئێوەش ئەگەر حسابێكتان بۆ ئەكرێت لەلایەن ئاغاكەی ئەو دیوتانەوە فەرمون سەرۆك كۆماری ئێران بێنن بۆ سلێمانی و تەواوی شەقامەكانی شار و تەنانەت چیای گۆێژەش بكەنە ئاڵای ئێران بەڵێن بێت ئێمە هیچ نەڵێین بەڵام بەو مەرجەی دیموكرات و كۆمەڵە وەك مەڕی قوربانی نەخەنە سەرمێزی گفتوگۆكەتان ...

نووسینی: چرا شەماڵ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا