Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی و نەیارانی کورد پارتی و یەکێتی و نەیارانی کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی و نەیارانی کورد

پارتی و یەکێتی و نەیارانی کورد! 

کورد بە درێژایی مێژوو لە شەڕدا بووە لەگەڵ داگیرکەرەکانی خاکەکەی چونکە ئەوان ھەمیشە ھەبوونی کورد ڕەتکردووتەوە.  شەڕییان بە کورد فرۆشتووە بەڵام  شەڕ چەند درێژە بکێشێت ھەر چەند قوربانی ھەبێت لە کۆتایی دا ئەبێت ئاشتی شوێنی شەڕ بگرێتەوە، گەرنا تا کۆتایی  گەر شەڕێکە ھەر بەردەوام بێت نە مرۆڤ دەمێنێتەوە نە نیشتمان نە ھیچ شتێک. 

کوردستانی باشور قۆناغی شەڕ تا ڕادەیەک تێپەڕاندووە چووەتە قوناغی ئاشتی، بۆ ئەوەی ئاشتی بەردەوام بێت ئەبێت بەرژوەندی ھاوبەش دروست بکات. نەیارەکانی کوردیش تا ئەم کاتەنەش دان بەھەبونی کورد نەناوە تا بەرژەوەندی ھاوبەش لەگەڵ کورد دروستبکەن بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکی نەیارترین وڵاتی مێژووی کورد و بەھێزترین زڵھێزی ناوچەکە و کاریگەرترن وڵاتی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ دروستکردنی بەرژەوەندی ھاوبەش و بە ناراستەوخۆ دان بە ھەبوونی کورد و کوردستان ناوە کە بەدرێژایی مێژوو ئەو وڵاتە  ھەمیشە دەیوت شتێک نیە بەناوی کورد ئەوان تورکی شاخاوین بەڵام چەند ساڵێک لە شارەکان دوورکەوتنەوە بۆیە تورکیان لەبیرکردووە.

نەک ھەر تەنھا بە بینینی ئاڵای تورکیا بەسەر قەڵای ھەولێر دڵم ژان دەکات بەڵکو ھەر بەببینی تورکێک کەدێتە ھەرێم  دڵم ژانی دەکات، چونکە ئەوەی ئەوان بەسەر کورد ھێناوە ھێتلەر بە جوڵەکە نەکردووە.  کەسیش بەکەس نەکردوە. بەڵام شتێک لێرە ھەیە خۆ لە ژێر ئاڵای عێراق کورد ئەنفاڵکران زیندەبەچاڵکران کیمیا باران کران قڕکران بەڵام ھەتا ئێستاش بمانەوێت یان نا ئەو ئاڵایە لەتەک ئاڵای کوردستان دادەنرێت. سبەی سەرۆککۆماری  ئێرانیش سەردانی ھەولێر بکات ئاڵای ئێران بەسەر قەڵای ھەولێر دەبێت کە ھەموو ڕۆژێک لە ژێر ئەو ئاڵایە کوردێک لە سێدارەدەدرێت. بەڵام جیھانی ئەمڕۆ جیھانی دروستکردنی بەرژەوەندی یە، بەرژەوەندی ئەمڕۆش جێگای شەڕی دوێنێ گرتووە، لەناو ئەم جیھانە بەرژەوەندیخوازەش ھیچ میللەتێک ھێندەی کورد بۆ مانەوەی خۆی لەنێو چواردەوری کە نایانەوێت کورد ھەبێت پێویستی بە دروستکردنی بەرژەوەندی نییە. بۆیە بڕیاردروستکەرانی کورد بەعەتفی تۆ و ژانی دڵی من سیاسەت ناکات و بڕیار نادات بەڵکو چی بڕیارێک پێویست و گرنگە بۆ مانەوەی کورد و بەرەو پێشچوونی ھەرێم ئەو بڕیارە دەدات.

جا ئەوانەی ئەمڕۆ دەیانەوێت بەدانانی ئاڵای تورکیا بەسەر قەڵای ھەولێر کوردایەتی بەپارتی بفرۆشن خۆیان ھەموو ڕۆژێک چاوەڕێی سڵاوێکی ئەردۆغانن بەڵام ئەردۆغان سلاویان لێناکات ھەر ئەوەش نا چەند ڕۆژە سەرۆککوماری عێراق لوبی بۆ سەرۆکی یەکێتی دەکات  کە لە کۆشکی سەلام چاوی بە ئەردۆغان بکەوێت ڕەسمێکی لەگەڵ بگرێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەردۆغان وتی ڕەسم لەگەڵ ھەموو کەسێک ناگرم. یەکێتی دوو ڕوویە لە سیاسەت دا، قەت وەکو سیاسی دەرناکەوێت، کە لەلایەک بەمێدیای سێبەر بانگەشەی نا بۆ ھاتنی ئەردۆغان دەکات بۆ ھەولێر. کەچی لەلایەکی تر سەرۆکی یەکێتی کەبێ ھیوابوو لە بینینی ئەردۆغان بە برای کاک قوباد وت بەپەلە بڕو ھەولێر بۆ ئەوەی تەوقەیەک لەگەڵ ئەردۆغان بکەی.  چونکە لە ھەولێر نەبێت لەھیچ شوێنێکی دیکە ناتوانین تەوقە و سڵاوێکی لە ئەردۆغان بکەین. ئەوەش نەکەین سلێمانیمان لێ دەکاتە حەلەب و وێرانە!  بە کورتی ئەوەی پارتی دەکات ھەموو ئەوانەی دەیانویست وڵاتەکەیان ڕزگاربکەن لە قەیڕان و ئاگر و ئاسن دا وەکو پارتی کردووە، ئەوەی یەکێتیش دەکات ھەموو ئەوانەی تەسلیمی ئەجێندایی نەیاری وڵاتەکەیان بوونە  وەکو یەکێتی کردووە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه