زۆرن ئەوانەی لەڕوالەتدا کوردن بەڵام زیاتر لە عەرەب عێراقین ئەوەندە ئاڵودەی عێراق بونە ھەمیشە ئامادەن بیانو بۆ بەغدا بدۆزنەوە عێراق بەھێزو بێ تاوان بکەن و ھەرێمی کوردستانیش لاوازو تاوانبار بکەن.
عێراقچیەکانی ھەرێم کە زیاتر لەعەرەب عێراقین، بۆ ھەر سیاسەتێکی دوژمنکارانە لەھەر لایەکەوە بێت کەبەرامبەر کورد و ھەرێمی کوردستان دەگرنەبەر، دەبن بە وتەبێژی نەیارانی کوردستان ، ئەوان بەحەق دەزانن بەھانەیان بۆ دەگرن و حکومەتی کوردی بەتاوانبار دەزانن! ، جار بە ئیسرائیل و میتی تورکەوە دەگرن، جار بەڕیفراندۆمەوە دەگرن، ریفراندۆم بەقومار جار بە شوم و سەقەت ناودەبەن، بەغدا پارە نانێرێت، ڕیفراندۆم بە ھۆکار بە سەقەت دەزانن، بەغدا پابەندی ڕێکەوتنەکان نابێت ڕیفراندۆم بە قومار دەزانن!
لەسەردەمی عێراقی فیدرالی دا بەھەزاران چالاکوان و خۆپیشاندەر لە شارەکانی عێراق کوژراون، تا ئێستاش لەوێ ھێشتا لەسەر ناوی علی و عمر یەکتر دەکوژن بەڵام بۆ جارێک نەمان بینی یەک خۆپیشاندەر لە ھەرێم بکوژرێت یان چالاکوانێک ئەگەر دەستگیربکرێت دوو بۆ سێ ڕۆژە بەبێ ھیچ ئازارێک ئازاد دەکرێت کەچی ئەو کوردانەی زیاتر لە عەرەب عێراقین ھەر بەزۆر دەیانەوێت عێراق جوان بکەن، دەڵێن لە عێراق یاسا سەروەرە خۆزگە دەخوازن قەوارەی ھەرێم نەمێنێت بچێتە سەر ئەو عێراقە بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت.
کە تورکیا ھەندێک لەناوچەکانی کوردستان بۆمباران دەکات خەڵکی سڤیل شەھید دەبێت دەڵێن بەھۆی لاوازی حکومەتی ھەرێمە ئەگەر حکومەتی عێراق لە جیاتی حکومەتی ھەرێم بوایە تورکیا ئەو جورئەتەی نەدەبوو سەروەری ھەرێم پێشێل بکات کەچی رۆژانە بەغدای ئەوان بومباران دەکرێت جارێک ئێران جارێک ئەمریکا جارێک میلیشیایەکانی ئەوان بۆ یەک جار باسی لاوازی عێراق ناکەن لەسەر ئەوەش دەوڵەتە ئەگەر بەھێز بوایە دەیتوانی ڕێگری بکات لەھەموو ھێزو وڵاتێک کە سەروەری عێراق پێشێل نەکات و کوردستان ھەرێمە دەوڵەت نیە ھەموو جاریش حکومەتی ھەرێم داوای دەرکردنی ئەم ھێزانە دەکات لەسەر خاکی کوردستان بەتوندیش ئیدانەی دەکات ھەر ئەوەش لەدەستی دێت خۆ ھەرێم ناتوانێت شەڕیان لەگەڵ ڕابگەیەنێت ئەوەی ھەیەش لەدەستی بدات ، ھێشتا لەسەر عێراقین دەبێت عێراق ڕێگری بکات لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بەڵام چونکە لە سودی ئەوانە کورد لاوازبکرێت ڕێگری ناکەن تەنھا قسە دەکەن بەبێ ھیچ کردارێک!
کاتێک ڕێکەوتن دەکرێت لەنێوان بەغدا و ھەرێم دەڵێن دڵمان ژان دەکات بەغدا پارەی بەلاش دەنێرێت بۆ ھەرێم یان دەبێت لێ پێچینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران بکرێت لەسەر ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێم کاتێک بەغدا بودجەی ھەرێم دەبڕێت دەڵێن خەتای ھەرێمە چونکە پابەندی ڕێکەوتنەکە نیە بەڵام بۆ یەک جار نابینی ئەو عێراقچیانە داوای مافی یەک کورد بکەن لە کەرکوک کە سێ ساڵە ھیچ نەماوە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بەسەر کوردی نەھێنن ھەرچی یاسای صدامە بەناوێکی تر لەسەر کورد زیندودەکەنەوە ، بۆ یەک جاریش ناڵێن سەد ساڵە عێراق گوندو شارەکانی کوردستان وێران دەکات دەبێت قەرەبوی بکەنەوە.
وەڵام بدەوه