Kurdistan Press - عێراق ئەو وڵاتەیە تەنھا باوەڕی بە خۆسەپاندن ھەیە عێراق ئەو وڵاتەیە تەنھا باوەڕی بە خۆسەپاندن ھەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق ئەو وڵاتەیە تەنھا باوەڕی بە خۆسەپاندن ھەیە

نەیارانی گەلی کوردستان چەندین جارە دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان وێران بکەن، داگیری بکەن، تەسلیم ببێت بەڵام ھەرێمی کوردستان تەسلیم نابێت، و بووە بە بەربەستێکی گەورە بەرامبەر ھەرچی شۆڤێنی عێراق و نەیاری کوردە، بەو ھەوڵە ترسنۆکانەیانەوە کە گولە بە تاریکیەوە دەنێن، دەیانەوێت مەترسی بخانە سەر سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیان لەھەرێمی کوردستان، کە ھەرێمی کوردستان بووە بەڕەمزی پێکەوە ژیان لەھەمو ناوچەکە، وەکو مانگی چواردە لەتاریکی عێراق دەردەکەوێت. 

حاکمەکانی بەغدا ئەوە چەندین جارە پیلان دژی ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێنن، ھەرجارەو بەشێوازێک بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان تەسلیمی ئەوان بێت، سەرەتا مالکی بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕی، ئەنفالەکانی حیزبی بەعسی زیندوکردەوە بەشێوازێکی نوێ، کە سکی ھەموو تاکی کوردی ئانفالکرد، بەوەش نەوەستان ئاراستەی داعشیان لەبەغداوە گۆڕی بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆ وێرانکردنی ھەرێم و قڕکردنی تاکی کورد، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەچەکی پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند کۆتایی بەخەونە نەزۆکە تاریک پەرستەکان ھێنا، ھەروەھا ئاسایشی جیھانی لەھەڕەشەیەکی جدی پاراست. 

عێراق ھەر ئەو وڵاتەی کە باوەڕی تەنها بە دیکتاتۆریەت و خۆ سەپاندن ھەیە، ھەرچەندە صدام و ئەمسالەکانی نەماون و ئەوان ئێستا وەکو صدام بەھێز نین بەڵام ھەمان عەقلیەتی صدامیان ھەیە بەرامبەر بەکورد، ھەر لەسەر ئەوەی کورد ڕیفراندۆمی کرد کەمافی سەرەتای ھەموو نەتەوەیەکە کە ئازادو سەربەخۆ بژیت، ئەوان پێیان هەزم نەکرا، لەگەڵ ھەرچوار دەور و ھەر چی نەیاری کوردە یەکیان گرت و ھێرشیان کردە سەر ھەولێر بەھەموو چەکی پێشکەوتوی جیھان، وایان زانی وەکو کەرکوک بە کەمتر لە24 کاتژمێر دێنە سەر سفرەی حازر، بەڵام نەیان زانی پێشمەرگە بەکەمتر لە 24 کاتژمێر کوردستان بۆ ئەوان دەکاتە گۆڕستان، داستانێکی وایان تۆمارکرد کە قەت جورئەت نەکەنەوە بە ڕۆژ و بە ئاشکرا ھێرشبکەنە سەر ھەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەش ئابلوقەیان لەسەر ھەرێمی کوردستان دانا بۆ کۆتایی ھێنان بەھەرێم بەڵام تەنھا بەجولەیەکی پڕ لە دیبلۆماسیەتی سەرکردایەتی کورد  ئابلوقەی ئەوانی شکاند، کە دەرخەی بەھێزی پەیوەندی دیپلۆماسی ھەرێم بوو. 

کە ھیچیان پێ نەماوە نەیان توانی ھەرێمی کوردستان تێکەڵی شەڕی خۆیان بکەن بۆ لایەنگری وڵاتێکی ئیقلیمی وەکو خۆیان بشکێنەوە، و جورئەتیش ناکەن بە ئاشکرا ھێرش بکەنە سەر ھەرێمی کوردستان ئێستا گولە تاریکەوە دەنێن، لە ڕێگای خوڵامی خولامەکان کەمیلیشیای میلیشیایەکانن موشەک و درۆن ئاراستەی ھەرێمی کوردستان دەکەن جارجاریش کاتیۆشا بە کێڵگەی کۆرمۆر و کێڵگەی تری نەوتیەکان دەنێن، کە دەیانەوێ پێگەی بەھێز و سەقامگیری و پێکەوەژیان کە ئەوان نیانە لە ھەرێمی کوردستانیش تێکبدەن ونەھێڵن، سەرچاوەکانی ئابوری ھەرێم بەبارمەتەبکەن و سفربکەن، ڕێگری بکەن لەوەی ھەرێمی کوردستان لە قەتیسبونی ناوچەکە دەربچێت، ھەروەھا ھەر جارەو جەوڵیەکی سیاسی بەھێزی ھەرێم لەوناچەکە بەڕێوە بێت کاری ترسنۆکانەی لەو شێوەیە دەکەن بەڵام وەکو ھەموو جار ئەو خەونە نەزۆکەیان لەگۆڕدەنێن، ھەرێمی کوردستان بەھێزتر لەجاران لەھاوکێشەی سیاسەتدا دەمێنەوە ئەوانیش ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەرەو نەمانی خۆیان دەچن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه