پێش ئەوەی درۆن و کاتیۆشا بۆ سەر کۆرمۆر و شوێنەکانی تر ئامانجەکانی بپێکن بۆ کاردانەوەی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستانە نەک ئامانجەکە. ھەمیشە لە سیاسەتدا شتێک ھەیە کە ئەو لایەنەی ئامانجیەتی فڕێدەداتە ناو گۆڕەپانی سیاسی جا ھێرش و جەنگیش ھەر سیاسەتە بە ئامرازی توند. بۆ ئەوەی بزانن بەم ھێرشانە تا چەند کاردانەوە دەبێت ھەم ناوخۆ ھەم لە دەرەوە، دواتر دەست بەئامانجەکە دەکەن. ھەڵویست و شەرمزارکردن تا گەر کاردانەوەی توند نەبێت وەڵامی پێویست بۆ ئەم کاتیۆشا و درۆنەکان نەبێت شازدەی ئۆکتۆبەرێکی تر بە ناوێکی تر کەھەمان ناوەروکی ھەبێت و خرابتر بەسەر کوردەوە دێت.
ھێرشی کاتیۆشا بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر تێستن، لەم تێستەدا سەرەتا دەیانەوێ کاردانەوەکە بزانرێت دواتر پرۆگرامەکە جێبەجێ دەکەن، زیاتر لە ناوچەکە دەستێکی نێوخۆی لەگەڵە، پوچەڵکردنەوەیشی زیاتر لە ھێزێکی ناوخۆیی پێویستە...یەکەم کێڵگەیشە ھیچ کاردانەوەی فەرمی لەسەر نییە...بۆیە ناکرێت کۆرمۆر بخرێتە سەفقەیەک کە وەک سەرەتایی کێشە لە کەی وەنی لێبکرێت و دواتر کە سەریکێشا بۆ شازدەی ئۆکتۆبەر و بەم بیانوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان پێشکەشی عێراق کران...ئێستاش کۆرمۆر ئەگەر بخرێتە ھەر سەفقەیەکەوە گەورەترین زیانە بۆ داھاتووی ئابووری ھەرێم و سەرجەمی ھێزە سیاسییەکان لەمەدا بەرپرسن کە نەھێڵن ئابووری ھەرێم بە بارمتە بگیرێت. کێشەکان دیارە لە کوێن پێویست ناکات کۆرمۆر بخرێتە تەسفیەی حسابەوە.
وەڵام بدەوه