Kurdistan Press - کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵەکانی چارەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵەکانی چارەسەر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵەکانی چارەسەر

نابێ کورد لە هەموو بوارێک 100% پشت بە رۆژئاواوە ببەستێ. 

مێژوو سەلماندوویەتی بەرژەوەندی ئابوری، ستراتیژی وژیۆسیاسیەکان لە خوێن و مەرگەسات و مەینەتی و ستەمی ستەمکاران گەورەتر، پڕبایەخترو گرینگترن.

قەتیس مانی ھەڵوێستی کەڵەگای ( کۆمەڵگای نێودەوڵەتی) لە بەیاننامەدەرکردن و دەربڕینی نیگەرانیەکان توورێکی قوڕاو ناھێنێ.

ئەو کردارانەی دژبەکوردی ستەملێکراو دەکرێن، تکانی دوا دڵۆپەی ئارەقەی شەرم و شەرمەزاریە بە ناوچەوانی کۆی گشتی ئەو کۆنسێپتە ئەبستراکتە وشک و بێ رۆح و گیانەی ناوی نراوە ( مرۆڤایەتی).

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام داوا لە کورد دەکات دان بە خۆیا بنێت و بە گرتنەبەری سیاسەتێکی حەکیمانەو نواندنی نەرمی، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا بمێنێتەوە و هەوڵەکانی لە پێناوی دۆزینەوەی  چارەسەری کێشەهەڵواسراوەکان و گرتنەبەری رێبازی ئاشتی و پێکەوژیان و تەناهی بخاتە گەڕ. 

لێ هەر ئەم کۆمەڵگا نێودەوڵەتیە هیچ جۆرە فشارێک بۆ دەسەڵاتدارانی  ئێستای فرە جەمسەری عێراق ناخاتەگەڕ،  دان بە مافە دەستوریەکانی کوردا بنێن و چیتر  بەردەوامی بەم دۆخە  ئاڵۆزو  پڕلە دڵەراوکێ و مەترسیە ناخۆشە نەدەن و کێشەکان بە لایەکدا بکەن و ئاسۆیەکی روناک و دڵخۆشکەرو جێی رەزامەندی  هەموو لایەنە سیاسیەکان و عێراقیەکان بێننە کایەوە و  زامنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وڵات بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا