من تەنھا یەک شت دەڵێم، کە ھەندێک میدیاکاران بەوەوە گرتویانە کە ئازادی ڕادەربڕین لە ھەرێمی کوردستان نیە، بەتایبەتی تر کەدەڵێن لەسەردەمی کاک مەسرور ئازادی ھەر نیە، گەر ئازادی نیە ئەی ئەو ھەموو نوسەر و ڕۆژنامەنوس و زمان درێژە دژبەرانەی دەسەڵات بۆچی ھەر لە زۆربوندان، ئەی ئەو ھەموو جنێو و زمان بازاڕیە چیە کە ھەیە
ئەی ئەو بەرەڵایەتیە چیە کە زۆرە. ئەی ئەو ھەموو پەیج و سایت و کەناڵانە چیە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زاوزێ و زۆربوندان بەبێ سانسۆر و بەناشەڕعی و بەبەرەڵایی هەن کە زۆربەیان دژی خودی کاک مەسرور دەدوێن! ئەی ئەو ھەموو وەبەرھێنانە چیە لە جاشایەتی دا دەکرێت کە بە ڕۆژی ڕوناك بە شانازیەوە جاشایەتی دەکەن.
گەر بڵێی لە ھەرێمی کوردستان کارەبا باشە، درۆ دەکەی گەر کارەبا باش بێت چما مۆلیدە بۆ ھەن، گەر بڵێی بەنزین ھەرزانە جارێکی تر درۆ دەکەی بەنزین ھەر زۆریش گرانە، گەر بڵێی بێ کاری و ھەژاری نیە بەخودا درۆ دەکەی چونکە ھەم بێ کاری و ھەم ھەژاریش ھەیە، بەڵام بڵێی ئازادی نیە بە ھەموو پیرۆزیەکان کە نیتانە ئازادی بە شێوەیەک ھەیە کە خۆشتان دەزانن چما بەو شێوە ڕەھایە ئازادن کە شایانی ئەو ئازادیە نین چونکە زۆربەتان لەو شوێنە ئاراستە دەکرێن خۆتان نین بەڵکو ئەوانن، ئازاد نین بەڵکو وەکو توتی قسەی ئەوان دەڵێنەوە. گەر بڵێی ژیانکردن لەھەرێم نیە چما دەھ ملیۆن خەڵک لێرە دەژیت، شەش ملیۆن کورد و سێ چوار ملیۆن خەڵکی تر کە ئاوارەن لەو وڵاتانە ھاتون کە ئێوەمانان ئاوازیان بۆ دەژەنن.
لەھەرێمی کوردستان نەھەموو شتێک باشە کە خراپەش زۆرن، نەھەموو شتێک خراپە کە باشیشی زۆرن، بەڵام بۆ ئازادی ڕادەربرین قسەی لەسەر ناکرێت کەبەشێوەیەکی ڕەھا ھەیە، تا بەو ڕادەیە ئازادی ھەیە کە لە حکومەت دەخۆی و دژی حکومەت دەدوێی، لە حکومەت بەشداری و پیلان دژی حکومەت دەگریەبەر بۆ شکست ھێنانی حکومەت! ئەوەی لەمێشکتە بە زیادەوە بە ھاوکاری ئەم و ئەو دەڵێی کەچی لەکۆتایی دا دەنوسی ئازادی نیە. گەر ئازادی قسەی بکردایە دەی وت من بەو ڕادەیە ئازاد نیم کە ئێوە لە ھەرێمی کوردستان بەو ڕادەیە ئازادن، بەتایبەتی ئەو كۆمەڵایەی خۆیان ناوناوە ڕۆشنبیر بەناوی نوسەر و چالاکوان و ڕۆژنامەنوس تا کۆتایی ئازادی بێ سنوریان ھەیە کە ئازادیان ناشرین کردوە.
وەڵام بدەوه