Kurdistan Press - پەروەردە ئەرکێکی فرە رەهەندی نیشتیمانیە پەروەردە ئەرکێکی فرە رەهەندی نیشتیمانیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەروەردە ئەرکێکی فرە رەهەندی نیشتیمانیە

گەنج و لاوانی هەر وڵاتێک سەرمایەی لە بن نەهاتووی دواڕۆژی نیشتیمانن. پەروەردەی لاوو گەنجانی وڵات زامنی  دروست کردنی نەوەیەکی تەندروست و خاوەن روئیاو ماف و ئەرک دونیابینیێکە ئەشێ ئاییندەیەکی گەشی لەسەر بونیاد بنرێ و جڤاک لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تری باشتر و ئاییندەدارتر بگوازنەوە.

گرینگیدان بە کەرتی پەروەردەو دامەزراوە پەروەردەییەکان و کارکردن بۆ دروست کردنی تاکێکی هۆشیار و وریا لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە، بەڵگەی  بەهێزی زیندووێتی ئەو نەتەوەیە. 

لاووگەنجان هێزێک و پۆتانسیێلێکی لە بن نەهاتوو و پرۆژەیەکی سەرمایەگوزارین بۆ داهاتووی پڕشنگداری هەر نیشتیمانێک. 

ئەم توێژە لە چەشنی دینامیکیەتێکی شاراوەی ناو هەناوی کۆمەڵگا، بەو خەون و خەیاڵ و خواست و ئارەزووانەی پێی دەناسرێنەوە سەرمایەیەکی لە بن نەهاتوو و زیندوون.

 ئەگەر لاوان و گەنجان لە لایەن حکومەت و دامەزراوە فەرمیە پەروەردەیی و زانستی و ئەکادێمیەکانەوە گرینگیان پێ بدرێت و بخرێنە سەر رێچکەو ئاراستەیەکی دروستی پەروەردەیەکی نیشتیمانی و ئامانجدارەوە، دەتوانن ئەرکو بەرپرسیارەتی قۆناغەکانی گەشەو پێشکەوتنی کۆمەڵگا بگرنە ئەستۆو وڵات لە قۆناغی پاشاگەردانیەوە بۆ قۆناغی گەشەو پەرەسەندنە ئابوری و خۆشگوزەرانیەکانەوە بگوازنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا