گەشەی خێرای دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، حکومەت دەخاتە بەردەم دەیان تەحەدی جددیەوە. جگە لە بوارەکانی پەروەردەو تەندروستی و دەرفەتی کارو ئابوری و پرسی ژینگە، کارەباش یەکێک لەو کەرتانەی تا دێ کۆمەڵگا زیاتر پێویستی پێ دەبێ و خواست لەسەری روولە زیادبوونە.
بوونی زیاتر لە دوازدە هەزار موەلیدەی بەرهەم هێنانی کارەبا لە عێراق بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر زۆر بوونی خواست لەسەر کارەباو دواکەوتوویی کارەبای نیشتیمانی.
کێشەی کەم کارەبایی لە هەرێمی کوردستان ساڵانێکە هەم حکومەت و هەم هاوڵاتیانی خستۆتە دۆخێکی زۆر ناخۆش و سەختەوە.
لەو وڵاتانەی کەم کارەبایی یا بێ کارەبای بووەتە کێشە و زۆر بوونی خواست لەسەری، دانانی سیستەمی سۆلار تا ڕادەیەکی باش چارەسەری ئەم کێشەیەی کردووە.
بە یارمەتی وەرگرتن لە سیستەمی سۆلار دەکرێ وزەی خۆر تا ئاست و رێژەیەکی بەرچاو گڵ بدرێتەوەو دواتر بۆ روناک کردنەوەو کاروباری رۆژانە بەکارد ببردرێت و فشارلەسەر کەرتی کارەبای نیشتیمانی کەم بکرێتەوە.
ئەم سیستەمە جگە لەوەی بۆ ژینگە باشەو نابێتە هۆکاری پیس بوونی ئاووهەواو ژینگەوە، تێچووەکەی کەمەو هاوڵاتیان تەنانەت دەتوانن وەک تاکیش لەو شوێنانەی وزەیەکی باشی خۆر هەیە سودی لێوەربگرن و لە کاروباری رۆژانەیاندا بەکاری بێنێن.
وەڵام بدەوه