Kurdistan Press - دیالۆگ مێتۆدێکە بۆ لێک حاڵیبوون دیالۆگ مێتۆدێکە بۆ لێک حاڵیبوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیالۆگ مێتۆدێکە بۆ لێک حاڵیبوون

گفتوگۆی دووقۆڵی و بەرەروو قسەکردن لەگەڵ یەکتر لە چەشنی مێتۆدێک بۆ زیاتر لێک نزیک بوونەوەو لێک حاڵیبوون سەنگی مەحەکی چارەسەر ی زیاد لە نیوەی کێشەوگرفت و لێک حاڵی نەبوونەکانە. 

هەمیشە لە دونیای  دیپلۆماسیدا بە کراوەیی هێشتنەوەی دەرگای دوان و کەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر و گوێ گرتن لە رەخنەو گلەیی و گازندەکان، ئاسۆیەکی روناک لەبەردەم دەرفەتەکانی چارەسەر دەخاتە بەردەم لایەنەکانی گفتوگۆکارەوە. 

تا لە دەسەڵات نەبیت رەخنەگرتن لە حکومەت و سیستەمی حوکمران سادەترین و ئاسانترین مێتۆدی بەرەنگاەبوونەوەی حوکمە. 

جێگەی سەرەنجدانە بەشێکی زۆری ئەم رەخنانەی رۆژانە  هاوڵاتیان، رۆژنامەنووسان و ئەندام هەوادارو لایەنگرانی حزبەکان لە رووپەڕی رۆژنامە ئەلەکترۆنی و سۆشیال ميدیاو  مێدیای بیستراوو بینراو ئاراستەی حکومەت دەکەن، دەرفەتی ئەوەیان نەهێشتۆتە هەمووان لە پانێلێکی بەرفراوانی گفتوگۆی مەیدانیدا رووبەرووی یەکتر ببنەوەو رەخنەکان و وەڵامەکان لەوێوە ئاراستەی یەکتر بکرێن و جۆرێک لە بەرچاوروونی و ئاسۆی چارەسەر بێتەوە کایەوە. 

دیالۆگ بۆ دۆخێکی لەمجۆرەی  حاڵی حازری کوردستان یەجگار گرینگە. دەیان هێزو دەستەو تاقمی شاراوەو خزمەتکارانی یەجیندای بێگانە شەووڕۆژ سەرقاڵی نانەوەی دووبەرەکی و فتنەو خۆشکردنی ئاگری بەگژ یەکداکردنی کۆمەڵگان. 

دەکرێ شکست پێ هێنانی ئەم هێزو لایەن و تاقمە دەرەکیە بێگانە پەرەستانە لە رێگەی کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی چینوتوێژەکانی کۆمەڵگا، بە جۆرێک پەیرەوبکرێ بوار بۆ هیچ جۆرە چەواشەکاری و وتی وتی نەهێڵێتەوەو جۆرێک لە تێگەیشتنی ئەرێنی و  بەرهەمداری فرە رەهەندی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە پێناو ئامانجە نەتەوەیی و  نیشتیمانیەکان گەڵاڵە بکرێ و ئومێدو هیوا بۆ کۆمەڵگا بگەرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا