Kurdistan Press - ڕاشکاوی و گەشبینی سەرۆکی حکومەت و ڕەشبینی ھەندێک لە میدیاکاران ڕاشکاوی و گەشبینی سەرۆکی حکومەت و ڕەشبینی ھەندێک لە میدیاکاران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

ڕاشکاوی و گەشبینی سەرۆکی حکومەت و ڕەشبینی ھەندێک لە میدیاکاران

ھەموو شتێک لەم وڵاتە خراپ بێت کە ھەمووی خراپ نیە ڕاشکاوی کاک مەسرور بارزانی نەک ھەر باشە بەڵکو  ناوازەیە و ھەر زۆر زۆر باشە.  نەک لەھەرێمی کوردستان و عێراق بەڵکو لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەتا لە ڕۆژئاواش و ئەمریکاش کە بەدایکی دیموکراسیەت ناسراوە نەبوە و نابێت کەسەرۆکێک  بەم ڕادەیە گوێ لە ڕەخنەکانی بگرێت بۆماوەی سێ سەعات زیاتر بەبێ ئەوەی کاردانەوە و تێھەڵچونی ھەبێت و قسەیەکی توند بكات،کەزۆربەی زۆری قسەکانی ئەم کۆبونەوەیە بۆ خودی شەخسی کاک مەسرور بوون نەک حکومەتەکەی! نەک ھەر ھیچی نەکرد بەڵکو ھەتا سیمای دەم و چاویشی زۆر سروشتی بون ھیچ توڕەیەکی لێ بەدی نەکرا، بەشێوەیەک جەنابیان ئارام و لەسەر خۆبوون کە ئەو ئارامیەی کاک مەسرور بەشی ھەموو سیاسی و بەرپرسە باڵاکانی جیھان دەکات و بەزیادەوە. 

 

‎من قسەم لەسەر ئەوە نیە کە ئەوانەی میدیاکاران وتیان ڕاست بون یان نا، کاک مەسرور زۆر بە ڕاشکاوی و ئەکادیمی  وەڵامی یەک بەیەکیانی دایەوە پێویستی بە ڕونکردنەوەی من و ھیچ کەسێكی تر نیە، بەڵام قسەم لەسەر ئازادی ڕادەبرینە کە وتیان نیە یان پاشەکشەی کردوە لەم کابینەیەدا، تێناگەم ئەو بەڕێزانە ئازادی ڕادەربڕین بەچی تێگەیشتون، ئازادی ڕادەربڕین بەوە تێگەیشتون کە بەھەوەسی سەری خۆیان بڵێن بڕوخێت حکومەت دەبێت حکومەت بڕوخێت، گەر نەڕوخا ئازادی ڕادەربڕین نیە! ھاواربکەن کە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەست بەسەر بیرە نەوتیەکان و ھەرێمی کوردستان بگرێت یەكسەر بگیرێن، گەر  سەری نەگرت ئازادی ڕادەربڕین نیە! دادگا یان ھەر کەسێک بڕیارێک دژی ھەرێمی کوردستان دەربکات دەبێت جێبەجێ بکرت، گەر جێبەجێ نەکرا ئازادی ڕادەربڕین نیە! چاوەرێی شکستی کاک مەسرور بن بۆ ئەوەی دەست لە کاربکێشێتەوە، کە شکستی نەھێنا و دەستی لەکار نەکێشایەوە ئازادی ڕادەربرین نیە!

 

‎بەو مانایەی ئازادی ڕادەربڕین ئەوکات دەبێت کەھەر قسەیەکی بێتە سەر زاریان دەبێت جێبەجێ بکرێت گەر  جێبەجێ نەکرا ئازادی ڕادەربڕین نیە! بەومانایەش کە ڕۆژنامەنوس بە فریشتە دەزانن ئەوان ھەرچی بڵێن و بیکەن نابێت بە تاوان بۆیان بزانن چونکە ڕۆژنامەنوسن! کاکی ڕۆژنامەنوس نەک ھەر ڕۆژنامەنوس بەڵکو ھەتا دادوەر یان پەرلەمانتار یان ھەرکەسێک کەتاوانی کرد دەبێت ناوی پیشەکەی لێ وەربگیرێتەوە پاشان دادگایی بکرێت بەپێی تاوانەکەی سزابدێت.

‎کەچەند ساڵە بەزیندانیانی بادینانەوە گرتوتانە بوە بە ئالیکی بەر دەمتان، گوایە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لە زیندانن بەویژدان قسەکانی ئەوان توندتربوون کە ئێستا لە زیندانن یان ھی ئێوە، یان دژایەتی ئەوان بۆ حکومەت زیاتربوو یان دژایەتی ئێوە و سەدانی وەکو ئێوەمانان. گەر ئازادی ڕادەربڕین نیە چما ئێوەمانان تا ئێستا زیندون یان لە زیندان نین و سزانەدراون و ئەوان لە زیندانن.  یان ناتانەوێت ڕاستی بڵێن ھەر دەتانەوێت بە چاوەشەکاری و فەوزاوە بیگرن، چونکە دەزانن گەر فەوزا و چەواشەکاری نەمێنێت پیشەی ئێوە و زۆربەی ئەوانەی کە خۆیان ناو ناوە ڕۆژنامەنوس تەواو دەبێت و نامێنێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه