Kurdistan Press - ئەرکی رۆژنامەنووس گەیاندنە نەک نوێنەرایەتی ئایدیۆلۆژیا ئەرکی رۆژنامەنووس گەیاندنە نەک نوێنەرایەتی ئایدیۆلۆژیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەرکی رۆژنامەنووس گەیاندنە نەک نوێنەرایەتی ئایدیۆلۆژیا

کرۆکی زانستی رۆژنامەنووسی گەیاندنی پەیام و گواستنەوەی رووداوەکانی ناو هەناوی واقعە وەک خۆی، نەک نوێنەرایەتی کردنی چینوتوێژ یا ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو. 

بە پێی زانست و مەعریفەی رۆژنامەگەری ئەکادێمیەوە ئەرکی رۆژنامەنووس لە رێگەی نووسینی راپۆرت و گەیاندنی هەواڵ و گواستنەوەی رووداوەکانی رۆژانەی کۆمەڵگاوە بە پلەی سەرەکی دروست کردنی دیدگاو دونیابینی تازەو خۆپاراستنە لە تەسکبینی و خولانەوە بە دەور یەک ئایدیا و ئایدیۆلۆژیاو دونیابینیەوە. 
ئەرکی رۆژنامەس ئەوەنیە شرۆڤە بۆ رووداوەکان بکات و بیروبۆچوونە تایبەتیەکانی ئاوێتەی شرۆڤەو ڕاڤەکاریەکانەوە بکات  و وەک فاکت و حەقیقەتی رەها بە کۆمەڵگای بفرۆشێتەوە. 

بە دیوێکی تردا شرۆڤەی رووداوو راڤەی بویەرەکانی ناو هەناوی کۆمەڵگا ئەرکی شارەزایان و سیاسەتمەداران و چاودێرانی کۆمەڵگایە نەک نووسەرو رۆژنامەنووس. 

بەداخەوە پرسی رۆژنامەگەری و رۆژنامەنووسی و نووسەری لە هەرێمی کوردستان بە جۆرێک دووچاری قەیران بووە، رۆژنامەنووسان لەیەک کاتدا هەم نوێنەری جڤاکن، هەم شرۆڤەکارن و هەم رەخنەگرو چالاکوان و نوێنەری ئایدیۆلۆژیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا