Kurdistan Press - عەرەبی عێراقی شکست خواردوترین حکومەتی خۆیان بە سەرکەوتوترین حکومەتی کوردی ناگۆڕنەوە عەرەبی عێراقی شکست خواردوترین حکومەتی خۆیان بە سەرکەوتوترین حکومەتی کوردی ناگۆڕنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەرەبی عێراقی شکست خواردوترین حکومەتی خۆیان بە سەرکەوتوترین حکومەتی کوردی ناگۆڕنەوە

لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی بیست و پێنچ بۆ سی لە سەدی دانیشتوانی شارەکانی ئێستا عەرەبی عێراقین، چەند ساڵێكی تر گەر ڕێگایان پێ بدرێت کار ئاسانیان بۆ بکرێت عەرەبی عێراقی  دوو ئەوەندەی کورد دەبێت لەشارە کوردیەكان، بەڵام ھەرگیز لە یەک عەرەب نابیستی کە بڵێت حکومەتی کوردیم دەوێت حکومەتی عەرەبیم ناوێت. عەرەبی عێراقی شکست خواردوترین حکومەتی خۆیان بە سەرکەوتوترین حکومەتی کوردی ناگۆڕنەوە، گەرچی لە سایەی خراپی حوکمرانی خۆیان ھاتونەتە ئێرە، حکومەتی کوردی سەد ئەوەندەی حکومەتی خۆیان پێباشە. ئەوان ھەمیشە داوای گۆڕینی حکومەت دەکەن بەڵام لە ڕەچەڵەک نا بەڵکو گۆڕینی شەخس و حیزب بەو مانایەی ھەر عەرەبێک حوکمڕانی ئەوان بکات نەک لە ڕەچەڵەكێکی تر بێت. ئەوان ھەرچەند توڕەبن ھەر دەڵێن موطنی موطنی قەت ناڵێن ئەی رەقیب! 

‌‎بەپێچەوانە، زۆرن ئەوانەی لەدڵەوە ئاواتە خوازن حکومەتی کوردی نەمێنێت حکومەتی عەرەبی کەحەسەن پلایسێک یان ئەبو ئیزرائیلێک ببێتە والی شارە کوردیەكان لەگەڵ ئەوەش بە ناچاری نەبێت ھەرگیز ئامادەنین بۆ یەک سات وچرکەش لەژێر حوکمڕانی والی ئەوان بن لە خۆشترین شارەکانی ئەوان  کە شاری خۆشیان نیە 
‌‎زۆریشن ئەوانەی لەتێری و خۆشیدا بە لەدەست لە سەر سنگ دانان موطنی موطنی ئەوان بەحەماس پڕ لەدڵەوە دەڵێنەوە! ھەر بڕیارێکی عێراقی کەبزانن زیان لەحکومەتی کوردی دەدات لە زەرەری خۆشیان بێت ئاواتەخوازن ھەر لە ساتی دەرچوونی جێبەجێ بکرێت ھێندە بەپەلەن نایانەوێت بە ڕێکاری یاساییش بکرێت کەچەند ڕۆژ و مانگی تێدەچێت تا جێبەجێ بکرێت!

‌‎ئاساییە بڵێی با حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەمێنێت خۆمان یان حیزبێکی تری کوردی حکومەتی ھەرێم بگرێتە دەست بەڵام نەک وەک نوێنەری حیزبی یەک کورسی 4G کەنیوەی بەقەرزە بونی ڕوخاندنی دەسەڵاتی کوردی بکەی بە بەھاراتی عەرەبی و فارسی و تورکی! ئەوان ھەمیشە چاوەڕێی خەڵکی ترن کەبێن حوکمڕانیان بکەن، ھەرگیز شتێک ناکەن لە حیزبی دەسەڵاتدار باشتربن بەڵکو تەنھا چاوەڕێی شکست و ڕوخانی حکومەتی کوردین، ھەر دەمیان بکرێتەوە داوای گوڕینی ڕەچەڵەکی حکومەتی کوردی دەکەن نەک گۆڕینی شەخس و حیزب لە حکومەتی کوردی دا. ئەوانەی شەرعیەت بە حکومەتی کوردی نادەن یان عەرەبێکە یان تورک و فارسێکە یانیش شەخس و حیزبێکی کوردی یە لە ڕواڵەت دا بەڵام لەڕاستی دا زیاتر لەئەوان عەرەب و  تورک و فارسن.

‌‎بەو ھەموو کەموکورتیەی کە حکومەتی کوردی ھەیەتی، خەڵکی کوردستان ھێندە شەقامی سەد وبیست مەتری و سەدو پەنجا مەتری بینیوە ئێدی شەقامی پێنچ سەدو ھەزار مەتریش ھەبێت لەشارەکانی کوردستان شتێکی ئاسایی دەبێت لایان ھەر باسی ناکەن بەڵام عەرەبی عێراقی ھەر شەقامێکی قیرتاوی جوان ببینێت لەخۆشیدا دەفڕن ھەر باسی دەکەن دەمیان ناکەوێتە سەریەک چونکە لایان نامۆیە ھەر خۆیان بینیوە لەنێو زێراب و شەقامی توڕابی پڕ لەبەرد و چاڵ. ئەمە تەنھا ھەر شەقام ئەمە جگە لە ئاوەدانی و ئارامی و لە ھەموو شتێکی تری ژیان کە ھەرێمی کوردستان سەد ساڵی زیاتر لەپێش عێراقە، نازانم ئەوانەی لێرە کە زیاتر لەئەوان عێراقچین دەیانەوێت شارەکانی کوردی وەکو کام شاری عێراقی بێت بۆ ئەوەی شەرعیەت بە پیلانی خۆیان بدەن کە حکومەتی کوردی نەمێنێت! ھەتا لە کەرتی پەروەردە و تەندروستی ھەرێمیش کە پڕە لە کەموکورتی سەد ساڵ لە پێش عێراقە کەجیاوازی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەھەموو ڕوویەکەوە ھێندەی جیاوازی نێوان ئەمریکا و ئەفریقیایە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه