Kurdistan Press - یاخیبوون لە کۆمەڵگاو پێشێلی ئازادی یاخیبوون لە کۆمەڵگاو پێشێلی ئازادی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یاخیبوون لە کۆمەڵگاو پێشێلی ئازادی

ئەگەر تاکێکی بێ مەعریفەی پەروەردەیی و رۆشنبیری جڤاکی و دور لە زانست و زانیاری لە تاکێکی هاوشێوەی خۆی هەڵگەڕێتەوە و بتۆرێ و بە شێوازێکی ناشرین رووبەرووی بێتەوە، هیچ جێی حەپەسان و سەرسووڕمان نیە. 
بەڵام ئەگەر هەمان تاکی خاڵی لە مەعریفەو پێشینەی پەروەردەیی جوان و دانسقە لە خەیاڵی خاوو دونیای بێ ئەزمونی خۆیەوە رووبەرووی سەرتاپای کایەی کۆمەڵایەتی و کۆ بێتەوە، گەرەکە هەڵوەستەی لەسەر بکرێ و بە پێشکەش کردنی ڕاڤەیەکی زانستی و وردینی کراوەوە روناکی بخرێتە سەر. 

یەکێک خۆی وەک فریادڕەسی کۆمەڵگا وێنا بکات و بە قسەو دەمەتەقەی ناسیاسی و بازاڕی و چەواشەکاریەوە رووبەرووی سیستەمی حوکمرانی و کایە و بکەرانی سیاسی بێتەوەو بە هەلپەرەستیەوە سەرقاڵی قوڕاوکردنی دۆخی سیاسی و گرتنی ماسی گەورە بێت و هیچ سنوورو تەلبەندێکی ئەخلاقی نەناسێ، حەقە ماهیەت و ناواخنی زیاتر بۆ کۆمەڵگا ئاشکرا بکرێت و سنووری بۆ دابنرێ. 

دیارە کاتێک تاکێکی یاخی  لە وێنای بازرگانێکی چاوچنۆک و پۆپۆلیست و هەلپەرەست، ئەسپی یاخیگەری خۆی تاودەدات و چین و توێژەکانی کۆمەڵگایەکی پڕ لە دڵەراوکێ و ماندوو رووبەرووی یەکتر دەکاتەوە تا دواتر سواری شەپۆلی ناڕەزاییەتیەکان بێت،  لە هەموو بەرپرسیارەتیەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی داشۆراوە و حەقە سنوورێکی بۆ دابنرێت.
با چیتر بە ناوی ئازادیەوە،  ئازادی و مافی سرووشتی و ئینسانی خەڵکانی تر پێشێل نەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا