سەدەیەكە داگیركەر و ئیمپراتووريیەكانی فارس،عەرب و تورك پیلانگێری،كارەسات نەما ئەنجامی نەدەدەن بۆ شێواندن و ناشرینكردنی مێژوو و ڕیشەكێشكردنی مۆركی نەتەوەیی كورد كوردستان، بەڵام ئەوا شۆڕش و راپەرٍینەكانی كورد و سەركردە خۆراگر و بڵیمەتەكان بوون رێگەیان نەدا مەشخەڵی خەبات و تێكۆشانمان بكوژێتەوە و خەونی نەزۆكی دوژمنان ئازادی و سەربەستی و ئیرادەی كورد بێتەدی
هەلًوەستەكردنی سەرۆك و رابەری كوردستان هێژا بارزانی بە میًژوویی خەبات و تێكۆشانی باشووری كوردستان بەرامبەر رژێمە ستەمكارەكانی رابردوو و ئێستای عێراق و نەگۆرینی زێهنیەتی شەرٍانگێز و بەدفەرانەیان بەرامبەر بە دۆزی كورد و مافەرەواكانی و بەتایبەت هەوڵدانیان بۆ شكاندنی شكۆ و ئیرادەی نەتەوەییمان و بەتایبەت لەماوەی 19 ساڵی رابردوویی بەغدا بەرامبەر بە گەلی كورد و قەوارەكەی كە ئومێدی نەتەوەیەكەكە و پەناگەی ئازادیخوازان و هەزاران ئاوارە و شوێنی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی هەموو پێكهاتەكانە ..
گوشارەكانی عێراق لە دەرەوەی سنوورەكان كە مەبەستم ڕژێمی ئێرانە لە رێگەی سەپاندنی ئەجێندا و ویستەكانی لە رٍێگەی گروپ و لایەنە شیعەكانی سەر بە ئەوان و پێشێڵكردنی هەموو بنەما یاسایی ،دیموكراسی و دەستوورییەكان و فیدراڵی و هەموو پرەنسیبەكان هاوبەشی، یەكتر قبووڵكردن و سازان و وهاوبەشی بە ئاڕاستەی دیكتاتۆری و قەیرانی قوڵتر و ئاڵۆزی و بەتایبەت كە ناوچەكە و جیهان بە كۆمەڵێك كێشە و گرفتدا گوزەر دەكەن ئاماژەیەكی روون و بە زێهنیەتی داگیركاری تاڵانكاری و دەسەڵاتدارانی عێراق بەرامبەر بە كورد و كوردستان .
بە تایبەت كە مێژوو گەواهیدەر كە هەمیشە گەلی كورد بە هۆی پێداگری و ڕژدبوون لە خەبات و تێكۆشان بۆ بەدەسهێنانەوەی مافەرەواكانی و خۆرادەست نەكردنی لە ژێر هەڕەشە و پەڵاماردانی شۆڤێنزمی " فارس ، عەرەب و تورك " لە ناوچەكەدا و لە سەر خاكی باب و پاپیرانی خۆی ، بەتایبەت كە ئێمە لە سەدەیەك دا دەژین كە جیهان لافی دیموكراسی و مافی گەلان لێدەدات و لەلایەكی تریشەوە داگیركەران و رژێمەكانی ناوچەكە بە هەموو جۆرە چەك و مووشەك و ئامرازێك لە هەوڵی شێواندنی شوناس و مێژوو و شكاندنی ئیرادەی كورد وكوردستانن ، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە نەتەوەیەكی 50 ملیۆنی وەك كورد چیتر فڕیوویی چەواشەكاری و پڕوپاگەندەی دوژمنان و داگیركەرانی نەخوات و چیتر بە دەستی خۆی لە ژێر دەستی داگیركەر نەمێنێتەوە ، وەك چۆن سەرۆك بارزانی ئاماژەیەكی روون وئاشكرایی بەو راستییەدا و فەرموویان :"خۆیشمان زۆر ستەممان لە خۆمان كردووە. ئێمە تووشی چەندین بێ بەڵێنی و بێ وەفایی بووین لە بەرامبەر خۆمان، خۆشباوەڕ بووین، بە دوو قسەی خۆش باوەڕمان بە هەموو شتێك كردووە. سەرەڕای ئەو ھەموو زوڵم و زۆرییەی لە خەڵكی كوردستان دەكرێ، لە بەرامبەردا كورد دەستی بۆ شەڕ نەبردووە، ھەموو كاتێك كورد لەگەڵ گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن بووە، وەك سەرۆك بـارزانـی فەرمووی: لە شەڕ خەراپتر تەسلیم بوونەوەیە، بۆیە ،تا رێبازی بارزانی كە مەشخەڵی بەرخودان و قوربانیدانە بە رامبەر دوژمنان و داگیركەران هەرگیز بە دروستكردنی بەقەیران و گەمارۆدان نە بەشەڕ پێ فرۆشتن ئیرادەی خۆی تەسلیم بە نەیارانی نەكردووە و بەرامبەر بە دوژمنان و ناحەزانی هیچكاتێك خۆی نەچەماندوەتەوە و تەسلیم بەھیچ ئیرادەیەكی دیكتاتۆری و داگیركەرانی سەردەم نەكردووە و ناكات و ئاسۆكانیش روون و ئاشكران بەرەو سەركەوتن بەرەو ئامانجە گەورەكە.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس 
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه